به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، كه پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌مشه‌و باران ببارێت به تایبه‌ت له‌ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانی شارى هه‌ولێر.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراى ده‌كات كه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم ئاسمان داپۆشراوه به هه‌وری به‌رز و مامناوه‌ند له‌گه‌ڵ خێرایی با كه هه‌ندێ جار چالاك ده‌بێت و ده‌گاته سه‌رووی 18 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا.
كه‌شناسی هه‌رێم ڕوونى كردووه‌ته‌وه، خێرایی با كه هه‌ندێ جار چالاك ده‌بێت و ده‌گاته سه‌رووی 18 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی دابه‌زینێكی كه‌می پله‌كانی گه‌رما، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ ئه‌م شه‌و بڕێكی كه‌م باران ببارێ به‌تایبه‌ت له ناوچه شاخاویه سنورییه‌كانی شارى هه‌ولێر.