وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا هاورده‌ی په‌له‌وه‌ر له چه‌ند وڵاتێكی ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه بكات بۆ ناوخۆی هه‌رێم و به‌رپرسێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یش ده‌ڵێت، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای په‌له‌وه‌ر له وڵاتانه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ى ئایار، میقداد ئیبراهیم له به‌شی ڤێته‌رنه‌ری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه‌گی راگه‌یاند، به‌رده‌وام له رێگه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان ئه‌و وڵاتانه‌ی كه نه‌خۆشی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌و په‌له‌وه‌ر بڵاو ده‌بێته‌وه ئاگادار ده‌كرێینه‌وه و ئێمه‌ش هاورده‌كان بهتایبه‌ت گۆشت و په‌له‌وه‌ر له‌و وڵاتانه راده‌گرین.
زیاتر گوتى، مانگانه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌و په‌له‌وه‌ر و پێویستیانه‌ی تێدا هاورده ده‌كرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاریان تێده ده‌كرێت هۆكاره‌كه‌ش بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌و وڵاتانه، چونكه پێگه‌ی فه‌رمی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان به‌رده‌وام ئه‌و وڵاتانه‌ی نه‌خۆشی بڵاوده‌بێته‌وه له‌ناو ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر بڵاویان ده‌كاته‌وه‌و ئێمه‌ش هاورده‌كان له‌و وڵاتانه راده‌گرین.
دووپاتى له‌وه كرده‌وه، ئێسته هاورده‌ی په‌له‌وه‌ر له چه‌ندان وڵاته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان راگیراوه به‌هۆی بوونی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای په‌له‌وه‌ر له‌و وڵاتانه و تا ئه‌و كاته‌ی له لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان ئاگادار ده‌كرێینه‌وه ئه‌و هاورده‌كردنه راده‌گرین بۆ ناوخۆی هه‌رێم.
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئێسته هاورده‌كردن تیایاندا راگیراوه پێكدێن له ئه‌فریقیا و چین و هند و هه‌ردوو كۆریاو نیپال و یابان و بولگاریاو میسر و روسیا‌و مه‌كسیك و ئه‌فغانستان و كامیرون و ئیسرائیل و كازاخستان و به‌نگلادیش و ئێران و نێجیریا‌و میانمار و جه‌ند وڵاتێكی تر.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی