چه‌ند مانگێك پێش ئێسته چیرۆكی كچێك به ناوی محاسن كه ته‌مه‌نی 10 ساڵ بوو له به‌رنامه‌ی هێلی سووری كه‌ناڵی LBCی لبنانی كه باسی له به‌شوودانی زۆره‌ملی ده‌كرد به پیاوێكی گه‌وره‌تر له خۆی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ژاند، ئه‌مه هه‌ر له لبنان نا، به‌ڵكوو له سه‌رجه‌م وڵاتان ماوه ماوه حاڵه‌تی له‌م چه‌شنه ئاشكرا ده‌بێ و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، هاوسه‌رگیری كچ و كوڕانی خوار 18 ساڵ یه‌كێكه له كێشه گه‌وره‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئاماره‌كانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ساڵانه 12 ملیۆن كچی خوار 18 ساڵ به زۆر به‌شوو ده‌درێن.
هاوسه‌ره‌كه‌ی محاسن 15 ساڵ له‌و گه‌وره‌تره و چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی ده‌كات، كه ئه‌و هێشتا زۆر بچووكه و حه‌ز به چوونه قوتابخانه ده‌كات و ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی یاریی بكات، ئاماره‌كانی ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی مافی منداڵ و ڕێكخراوی یونسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی ترسناك ده‌رده‌خه‌ن له‌باره‌ی به‌ربڵاوبوونی ئه‌و دیارده‌یه له جیهان.
له 11ی شوبات/فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ ڕێكخراوی یونسێف ئامارێكی مه‌ترسیداری بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی داوه، كه هاوسه‌رگیری خوار 18 ساڵی زۆر په‌ره‌ی سه‌ندووه و 21%ی گه‌نجان به زۆر تووشی ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه ده‌بنه‌وه، به گشتی ساڵانه 12 ملیۆن كچ له خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵی به زۆر به‌شوو ده‌درێن.
یونسێف هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌ك كچ و كوڕ ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتبێته 18 ساڵ، پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و پێچه‌وانه‌ی ڕێسا و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرێك له وڵاتانی گۆی زه‌وی ڕێوشوێن و بڕیار و یاسای تایبه‌تیان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌م دیارده‌یه ده‌ركردووه و پێوه‌ی پابه‌ندن، به‌ڵام به نهێنی ئه‌و دیارده‌یه به‌رده‌وامه و كۆتایی نه‌هاتووه و بگره یاسا و بڕیاره‌كان نه‌ك هه‌ر كه‌میان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو ساڵ دوای ساڵ ڕێژه‌كه ڕووی له زیادبوونه.
به گوێره‌ی ڕووپێوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، باشووری كیشوه‌ری ئاسیا و ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا مه‌ترسیدارترین ناوچه‌ن بۆ منداڵانی خوار 18 ساڵ و زۆرترین حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری خوار 18 ساڵ له‌و ناوچانه ئه‌نجام ده‌درێت و به‌رده‌وامیش ئه‌و دیارده‌یه له‌و ناوچه‌یه ڕووی له په‌ره‌سه‌ندن و فره‌وانبوونه.
یونسێف هۆشداری ده‌دا، كه ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی هه‌ڵكشانی هاوسه‌رگیری خوار 18 ساڵ به‌مشێوه‌یه ڕوو له زیادبوون بكات، ئه‌وا بۆ ساڵی 2030 پێشبینی ده‌كرێ، 150 ملیۆن كچی خوار 18 ساڵ به زۆر به‌شوو بدرێن، ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین پێشێلكارییه دژ به مافی مرۆڤ و پێویسته هه‌نگاوی خێرا و چاره‌سه‌ری به په‌له بگیرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له‌و كاره‌ساته بگیرێت. هاوكات هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوو له‌میانه‌ی كاره‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه توانیویانه ڕێ له 25 ملیۆن هاوسه‌رگیری كچانی خوار 18 ساڵ بگرن و كه‌سوكاری كچه‌كان له‌م كاره په‌شیمان بكه‌نه‌وه.
دۆسیه‌كه ته‌نیا پێوه‌ست نییه به وڵاتانی جیهانی سێیه‌م و دواكه‌وتوو، به‌ڵكوو له وڵاتانی پێشكه‌وتوویش ئه‌م دیارده‌یه به‌ره‌و هه‌ڵكشانه، به تایبه‌ت له ده‌وروبه‌ری شاره‌كان و شارۆكه‌كان كه كه‌متر چاودێریان له‌سه‌ره، ئیتر كچان به زیندوویی و له ته‌مه‌نی 10 تا 12 ساڵییه‌وه تا 17 ساڵی به زۆر به شوو ده‌درێن. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ڕێژه‌ی كچانی پێگه‌یشتوو كه تا ئێسته هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه، ڕوو له زیادبوونی به‌رچاو كردووه.
له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی هاوسه‌رگیری خوار 18 ساڵی
یونسێف ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و منداڵانه تا له ژیاندان له ڕووی ده‌روونییه‌وه تێك ده‌شكێن و ناتوانن خوێندن ته‌واو بكه‌ن، هاوكات ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه، له‌لایه‌ن پیاوه به ته‌مه‌نه‌كانیان كه به زۆر كراونه‌ته هاوسه‌ریان، جیا له‌وه‌یش مردن زۆر ده‌كات، له كاتی هێنانه‌دنیای كۆرپه‌له، هاوكات ئه‌و منداڵانه‌یشی له كچانی خوار 18 ساڵی ده‌بن، له ڕووی ته‌ندروستی و ژیرییه‌وه كێشه‌ی گه‌وره‌یان ده‌بێت، چونكه دایكه‌كانیان خۆیان هێشتا به ته‌واوی پێ نه‌گه‌یشتوون، جه‌سته‌یان چۆن ده‌توانێ كۆرپه‌له‌یه‌ك له‌ناو سكیان پێ بگه‌یه‌نێت، بۆیه به‌شی زۆری منداڵان له سكی دایكیان ده‌مرن، كه به‌ر له 18 ساڵی دووگیانبوون.
ئهنگوا مالهوترا ڕاوێژكاری یونسێف بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری خوار 18 ساڵی ده‌ڵێ، كاتێك كچان له ته‌مه‌نی بچووكدان بیركردنه‌وه‌یان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی بیر له هاوسه‌رگیری بكه‌نه‌وه، به‌ڵكوو خه‌ونیان ئه‌وه‌یه بچنه قوتابخانه و دواتریش له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان یاریی بكه‌ن، دنیابینی ئه‌وان بۆ هاوسه‌رگیری و جوتبوون كارێكی زۆر نامۆیه، بۆیه كاتێك به زۆر به‌شووده‌درێن، تووشی گرێیه‌كی گه‌وره‌ی ده‌روونی ده‌بن، بۆیه به‌شێكیان دواتر خۆیشیان ده‌كوژن، یان له بارێكی ده‌روونی پڕ له خه‌م و نیگه‌رانی و نامۆییدا ده‌ژین.