ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا ڕه‌خنه‌ی توندی له سیاسه‌تی ئێسته‌ی وڵاته‌كه‌ی و سه‌رۆكی توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گرت و دووپاتی كرده‌وه، كه خه‌ڵكی توركیا هیوایان له ده‌ست داوه، به‌هۆی به‌رده‌وامی ته‌نگژه‌ی ئابووری و زیادبوونی ناكۆكییه سیاسییه‌كان.
داودئۆغلۆ یه‌كێك له ئه‌ندامانی باڵای پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و ڕاوێژكاری نزیكی ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ی ئێواره‌خوانێكی ڕۆژووشكاندن له ئه‌نكه‌ره گوتی، ده‌توانین ده‌سه‌ڵات له ده‌ست بده‌ین و جارێكی تر به ده‌ستی بهێنینه‌وه، ئه‌مه‌یش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دوورخستنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه و په‌راوێزخستنی له سیاسه‌ت.
زیاتر گوتی، ته‌نیا حاڵه‌تێك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆخه، ئه‌ویش بریتییه له بوونی ئومێد و هیوا، به‌ڵام ئێسته خه‌ڵكی توركیا هیوا و ئومێدیان له ده‌ست داوه، بۆیه ناتوانن به گه‌شبینییه‌وه له داهاتوو بڕوانن و هه‌میشه له ترس و دڵه‌ڕاوكێدان.
داودئۆغلۆ داوای كرد، واز له دووركه‌وتنه‌وه له یه‌كتر و ناكۆكییه‌كان بهێنن، پێویسته ڕێ له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونی عێراق به‌سه‌ر یه‌كتره‌وه بگرین، كه شاره‌كان له‌یه‌كتر جیا بن و خه‌ڵك له‌وپه‌ڕی بێ ئومێدی بژین و ئاریشه‌كان گه‌وره و فره‌وانتر بن.