سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ داوای له ده‌سه‌ڵاتی ته‌ناهی وڵاته‌كه‌ی كرد، كه سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌و سنوورانه بكه‌ن، كه به‌م دواییانه ئاگری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆی هاتنی ئه‌و شه‌پۆله گه‌وره‌یه‌ی گه‌رما بۆ ناوچه‌كه، ئگار له دارسته‌كانه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی
ئیسرائیل له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، نه‌تانیاهۆ هۆشداری داوه‌ته ده‌سته‌ی گشتی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ، بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه له ده‌ره‌وه به په‌له بهێنن، بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی كه وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
ئاماژه دراوه، كه نه‌تانیاهۆ بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن و هه‌نگاوی پێویست له‌گه‌ڵ وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆ و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ئاگركوژێنه‌وه‌ی وڵات گفتوگۆی كردووه و به وردی ئاگاداری پێشڤه‌چوونه‌كانه و له هه‌وڵدانه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و بواره، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به ئاگره‌كه بهێنن.
هاوكات نه‌تانیاهۆ داوای له وڵاتان كرد، به په‌له فریای ئیسرائیل بكه‌ون و یارمه‌تی پێشكه‌شی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌سه‌ر ئه‌و ئاگره مه‌زنه‌ی دارستانه‌كان زاڵ بن، له ئێواره‌ی دوێنێوه ده‌ستی پێكردووه و به‌وهۆیه‌وه چه‌ندان شارۆكه‌ی ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای قودس خه‌ڵكیان لێ دوورخراوه‌ته‌وه، به‌هۆی كاریگه‌ری تین و گه‌رمی ئاگره‌كه بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه و مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی.