وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كرد، توانیویانه بارهه‌ڵگرێكی پڕ له نه‌وت بگرن، كه له ناوه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی به وردی ڕێگاكان بپشكنێ و هۆشداری بداته شوفێره‌كه به‌ر له‌وه‌ی بگاته ناو هیچ بازگه‌یه‌كی هێزه ته‌ناهییه‌كان.
سه‌عد مه‌عن گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی
عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه دوای ده‌سكه‌وتنی زانیاری ورد له‌لایه‌ن هه‌واڵگری وڵاته‌وه، له‌باره‌ی دزینی نه‌وت، تیمێكی هه‌واڵگری له وه‌زاره‌تی ناوخۆ به هه‌ماهه‌نگی ته‌واو و زانیاری ورده‌وه، توانیان بارهه‌ڵگرێكی پڕ له نه‌وت له ڕۆژئاوای شاری به‌سڕه بگرن.
زیاتر گوتی، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌بوو، كه له نێوان بارهه‌ڵگره‌كه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی وێنه تۆماركردن ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و به ته‌واوی بۆمان ڕوون بووه‌وه كه ئه‌و گرووپه مافیایانه‌ی نه‌وت ده‌دزن، ئه‌و جۆره فڕۆكانه به‌كارده‌هێنن، بۆ ئاشكراكردنی دۆخی شه‌قامه‌كانی پێشخۆیان و بوون و نه‌بوونی بازگه له شوێنه جیا جیاكان تا گه‌یشتنیان به شوێنی مه‌به‌ست.
دزینی نه‌وت له عێراق یه‌كێكه له كێشه گه‌وره‌كان و به گوێره‌ی ڕاپۆرت و زانیارییه بڵاوكراوه‌كان ڕۆژانه ڕێژه‌یه‌كی زۆر نه‌وتی خام ده‌دزرێ و میلیشیاكان و گرووپه سیاسییه‌كانیش له پشتی ئه‌و كاره‌وه‌ن و حكوومه‌ت ناتوانێت ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه.