كۆمپانیای فه‌یسبووك ئاشكرای كرد، كه توانیویه‌تی زیاتر له سێ ملیار ئه‌كاونتی خه‌یاڵی و ناڕاست له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بسڕێته‌وه له ماوه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر تا ئادار/مارسی ئه‌مساڵ، ئه‌مه‌یش ده‌گاته سێ هێنده‌ی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌كه و به ژماره‌یه‌كی خه‌یاڵی و گه‌وره داده‌نرێت.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی داوه، به‌شێك له ئه‌كاونته وه‌همییه‌كان هه‌رچه‌نده ده‌ستنیشان كراون، به‌ڵام تا ئێسته هه‌نگاو نه‌نراوه بۆ سڕینه‌وه، چونكه به‌كارده‌هێنرێن، بۆیه په‌له‌یان لێ ناكه‌ن و له كاتێكی تردا ده‌یانسڕینه‌وه.
دروستكردنی ئه‌كاونتی وه‌همی ئێسته وه‌ك به‌شێك له پروپاگنده و دروستكردنی ڕای گشتی و كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی، له‌لایه‌ن حزب و حكوومه‌ته‌كانه‌وه پشتی پێ ده‌به‌سترێ، له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌واڵی ناڕاست و نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی و په‌یامی حزب و حكوومه‌ت به ناڕاسته‌وخۆ له هزری خه‌ڵك ده‌چه‌سپێنرێت.
كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ژماری خه‌یاڵی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پارێزراو تر بێ و نه‌بێته ئامرازێك به ده‌ست سیاسییه‌كانه‌وه، كه وه‌ك سه‌كۆیه‌ك بۆ بانگه‌شه‌كردن به‌كاری بهێنن و ریكلام و پروپاگنده بۆ خۆیان بكه‌ن.
به گوێره‌ی داتاكانی كۆمپانیاكه مانگانه به گشتی زیاتر له 2.4 ملیار كه‌س فه‌یسبووك ده‌كه‌نه‌وه، زۆرینه‌ی هه‌ژماره وه‌همییه‌كانیش زۆر به كه‌می به‌كاردێن و به ته‌واوی په‌راوێزخراون.