ڕاپۆرته ته‌كنه‌لۆجییه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه كۆمپانیای ئه‌مازۆن كار له‌سه‌ر دروستكردنی ئامێرێكی ده‌نگی ده‌كات، كه ده‌توانی هه‌ست و سۆزی مرۆڤ له كاتی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی بخوێنێته‌وه، ئه‌مه‌یش له ڕێی پێوانه‌كردنی تۆنه‌كانی ده‌نگی و لێكدانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئامێره‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی تۆڕی "
بلۆمبێرگ" ئامێره‌كه قه‌باره‌ی زۆر گه‌وره نییه و ده‌توانرێ وه‌كو كاتژمێرێك له ده‌ست بكرێ، یان بخرێته گیرفانه‌وه، یان هه‌ر جۆرێكی تر كه خۆت حه‌زی پێ ده‌كه‌یت.
ناوی ئامێره‌كه بریتییه له "دیلان" كه له ژماره‌یه‌ك بڵندگۆی ده‌نگی پێكهاتووه، له‌گه‌ڵ پرۆگرامێكی دروستكراو، كه به وردی له ڕێی تۆماركردن یان بیستنی ده‌نگه‌وه ده‌توانێ حاڵه‌تی ده‌روونی و بیركردنه‌وه و هه‌ست و سۆزی مرۆڤ ته‌نیا له ڕێی ده‌نگه‌وه بخوێنێته‌وه.
شاره‌زیان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و پرۆژه‌یه هه‌رچه‌نده پێشكه‌وتنێكی تری گه‌وره‌ی بواری ته‌كنه‌لۆجیایه، به‌ڵام هۆشداریش ده‌ده‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ناكرێ هێنده بچینه نێو بنج و بنه‌وانی ژیانی مرۆڤه‌وه، جیا له‌وه‌یش ئه‌مه ده‌بێته هۆكارێك كه دامه‌زراوه ته‌ناهییه‌كان سوودی لێ وه‌ربگرن و بۆ مه‌به‌ستی سیخوڕی به‌كاری بهێنن.