لەگەڵ پەرەسەندنی دۆخی سیاسی و سەربازی لەنێوان ئەمەریكا و ئێران و زیادبوونی ئەگەری دروستبوونی جەنگ لە نێوانیاندا، ژمارەیەك لە گرووپەكانی حەشدی شەعبی لە عێراق دەستیان كردووە بە هەڕەشەكردن له تهواوى ئهو لایهنانهى كه دژ به ئێرانن له ناوهوه و دهرهوهى عێراق و سنوورهكانى، ئهمهیش وەك پاڵپشتییەك بۆ ئێران.
ئهمڕۆ ههینى 24ى ئایار، دوای جێگیربوونی گروپێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە شاری شنۆ، ئێسته باس لە جێگیربوونی گروپێكی ترى حهشدى شهعبى لە نێوان شارەكانی سەقز و بۆكان دەكرێت.
بەپێی ئهو ڕاگهیاندراوهى دهست "وشه" كهوتووه لهلایهن ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئاشكراى كردووه كه لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە 100 كەس لە هێزەكانی حەشدی شەعبی بە شێوەیەكی نهێنی لە نێوان شارەكانی سەقز و بۆكان جێگیر بوونه.
ڕوونكراوهتهوه كه، "فەرماندەیەكی سەربازی لە سەقز وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەو هەواڵە ڕاى گەیاندووە، كه ئەو هێزانە بە شێوەیەكی تەواو نهێنی لە كەمپی ناسراو بە (كەمپی دیلە عێراقییەكان) لە نێوان گوندەكانی (سەرچاوە و سەرا) كە لەسەر شهقامى سهرهكى سەقز بۆ بۆكان هەڵكەوتووە، جێگیر بوونه".
میلیشیاكانی حەشدی شەعبی نزیكەی 17 گرووپ و میلیشیای جۆراوجۆری شیعە لە حوزەیران/یۆنیۆی 2014 لەسەر فتوایەكی عەلی سیستانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان پێكهێنرا و لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە تاوانبار كراوە بە پێشێل كردنی یاسای جەنگ و بنەماكانی مافی مرۆڤ، بەهۆی سوتاندنی ماڵی خەڵكی لە تكریت و رەشەكوژی سونەكان لە ئەنبار و بۆردمانی هەڕەمەكی هاووڵاتییانی مەدەنی لە فەلووجە و وێران كردن و تەقاندنەوەی 250 مزگەوتی سونەكان، ئەو هێزە بە تەواوی بە هێزێكی مەزەوی و شیعە دادەنرێت و پێشتر میدیاكان بڵاویان كردەوە، كە راستەوخۆ لەلایەن قاسم سولەیمانی و فەرماندە سەربازییەكانی ئێرانەوە سەرپەرشتی دەكرێن و وەك سوپای پاسدارانی ئێران رۆڵیان پێ دەدرێت.