ئهمڕۆ ههینى 24ى ئایار، فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری - وەزیری دارایی سەرۆكایەتی چوارەمین كۆبوونەوەی ئامادەكردنی ستراتیژی بوودجەی ساڵی 2020_2022 كرد.
بهپێى ئهو ڕاگهیاندراوهى بۆ "وشه" نێدراوه تێدا ئاماژه كراوه، كه لەم كۆبوونەوەیەدا كە ژمارەیەك لەئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران و ڕاوێژكاری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ كاروباری دارایی و ڕاوێژكاری ئابووری دەستەی راوێژكاران و بریكارانی هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان و تەندروستی ئامادەی بوون، باس لە تەواوكردنی بنەما سەرەكیەكانی پڕۆژە یاسای بوودجەى ساڵى 2020-2022 كرا بەدەستنیشانكردنی گوژمەی ئەو پرۆژانەی بۆ وەزارەتەكانی كارەبا و كار تەرخان كراون هەروەها بۆ پێشخستنی كەرتی كارەبا بە بەشداری ئەو كۆمپانیایانەی جێگەی متمانەن و بۆ پێشخستنی میكانیزمەكانی وەرگرتنی كرێی كارەبا.
ڕوونكراوهتهوهیش، كه هەر لەم كۆبوونەوەیەدا باس لە ستراتیژی وەزارەتی بازرگانی كرا لە ساڵانی داهاتوو بەدانانی بەرنامە وپلانی تۆكمە بۆ گرنگیدان بە ئاسایشی خۆراك و گۆڕینی سیستەمی پسوولەی خۆراك بۆ پسوولەی دارایی (نقدی) بۆ سوود وەرگرتنی چینی هەژاران لەم پسوولەیە لەسەر بنەمای داتابەیسی چاودێری كۆمەڵایەتی.
له كۆتایدا هەر لەم كۆبوونەوەیەدا ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتی دارایی و وەزارەتەكانی تر و بەڕێوەبەرانی بانكی ڕەشید و ڕافیدەین وبانكی پیشەسازی و كشتوكاڵ و خانووبەرە و نوێنەری ژمارەیەك وەزارەت و پارێزگاكان ئامادەبوون.