بڕیاره هونهرمهند و ژەنیاری بەناوبانگی کورد بێژەن کامکار نوێترین کۆنسێرتی گۆرانی و میوزیک خۆی لەگەڵ گرووپی نەی بانگ بە سەرپەرشتی کاوە سپەندار لە تارانی پایتەختی ئێران ساز بكهن.
لە ڕاگهیاندراوێكدا كه وێنهیهكى دهست "وشه" كهوتووه تێدا ئاماژەی بەوە کراوه، مانگی حوزهیران کۆنسێرتەکە بە هاوکاری ڕێکخراوی "فرووغی فەلەق" لە تەلاری وەحدەتی تاران بەڕێوە دەچێت.
لەو کۆنسێرتەدا بێژەن و سپەندار چەند گۆرانییەک لە ئەلبوومەکانی "ئەندێشەگەلی بێدەنگی" و "وریشە" لەگەڵ چەند گۆرانییەکی نوێ پێشکەش بکەن.
بێژەن كامكار ساڵی 1949 لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایكبووە، لە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی تاران خوێندوویەتی، گۆرانیبێژی سەرەكی گروپی میوزیکی كامكارانە، ئامێرەکانی تار و ڕوباب و دەف دەژەنێت. جگە لە گۆرانییەکانی خۆی لەگەڵ گروپی کامکاران، کاری هونەریی لەگەڵ زۆرێک لەهونەرمەندە بەناوبانگەکانی کورد و فارسدا کردووە.
کاوە سپەندار هونەرمەندی گەنجی کورد خاوەن بڕوانامەی بەکالوریۆسی مۆسیقا و سەرپەرشتی گرووپی نەی بانگ، ئاهەنگدانەر و ژەنیاری ئامێرەکانی دیوان، دەف و سێ تارە و لە لای هونەرمەندانی وەک جەمشید عەندەلیبی، جەلیل عەندەلیبی، وارتان ساهاکیان، محەمەد عەلی حەدادیان، عەلیڕەزا مەشایخی فێری وانەی میوزیک بووە.