"یەک ئاسمانی شین" پڕۆژەی هونەریی سەر شەقام بۆ منداڵان بڕیاره به هاوبهشى له نێوان قووتابخانهیهكى ههرێمى كوردستان و قووتابیانى ئهمركیا بهڕێوه بچێت.
ئهمڕۆ ههینى 24ى ئایار، به پێى ئهو ڕاگهیاندراوهى دهست "وشه" كهوتووه تێدا ڕوون كراوهتهوه كهوا هونەرمەندێکی شاری دیترۆیت "پات پێری" لەگەڵ قووتابیانی قوتابخانەیەک لە شوێنێکی گشتیی شاری سلێمانیدا هونەری شێوەکاریی سەر شەقام دەکەن.
قوتابیانى قوتابخانهى شوەیفاتی نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕی پێوەندی لەگەڵ قوتابیانى پیدفۆر لە ویلایەتی مینزی ئەمهریکا دەکەن، ئەوهیش لە ڕێگەی ڤیدیۆوە خوێندکارانی هەردوو قوتابخانهكه چەند پرسیارێکی هونەری لەیەکتر دەکەن، بیرۆکەی کارەکەشیان دەدەن بە پات پێری بۆ کارکردن لەسەر کێشانی هونەری مۆراڵ، لە شاری سلێمانی.
بە پڕۆژەیەکی هونەریی سەر شەقام دادەنرێت کە پێوەندیی کولتووری لە نێوان عێراق و ئەمەریکا دەبێت، پڕۆژەکە بە "یەک ئاسمانی شین - one blue sky" ناونراوە، لەلایەنThe good Works Foundation هاوکاری کراوە، ڕێکخراوی aptART - awareness & prevention through art ئەرکی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکەی لە ئەستۆ گرتووە.
لە پڕۆژەکەدا پات پیری دوو مۆراڵی هونەریی گەورە دروست دەکات، کە یەکێکیان لە سلێمانی و ئەوی ترینا لە بیدفۆردا لە ویلایەتی مینز دەبێت، قوتاتبیهكانیش بەشێک دەبن لە پڕۆژەکە.