به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له وێنه‌یه‌كدا باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ی ئایار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، ئاسمان له نێوان ساماڵ و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، هه‌روه‌ها سبه‌ی له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان له نێوان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 39، سلێمانی 34، دهۆك 36، كه‌ركووك 39 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت، كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه سبه‌ی شه‌موو 25ی ئایار، له شاره‌كانی هه‌رێم و شاری كه‌ركووك ئاسمان له نێوان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێم ئه‌گه‌ری نمه‌باران و هه‌وره تریشقه هه‌یه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 40، سلێمانی 36، دهۆك 36، كه‌ركووك 40 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.