ئەمڕۆ هه‌ینى 24ى ئایار، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به چڕی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له ده‌ڤه‌رى برادۆست له سنوورى شاره‌دێى سیده‌كانى سه‌ر به شارۆكه‌ى سۆران بۆردومان كرد.
بەپێی زانیارییەكانى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه تێدا هاتووه، كه فڕۆكە جه‌نگییه‌كانى توركیا ناوچەكانی لێلیكان و كەوەرتێ و بندێوانیان لە ناوچەی برادۆست لە سنووری سۆران لە پارێزگەی هەولێر بۆردومان كردووه.
تاكو ئێستا لە بارەی زیانەكانی بۆردومانەكەوە، هیچ زانیارییەك بڵاو نەكراوەتەوە.
بۆردوومانكردنی باره‌گاكانی په‌كه‌كه له باشوور له‌كاتێكدایه، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ى رابردوو له باكوری كوردستان، پارتى كرێكارى كوردستان چالاكییان ئه‌نجام داوه و ئاڵۆزى له نیوان له نێوان په‌كه‌كه و سوپاى توركیا دروست بووه.
شارەدێی سیدەكان ساڵی 1932 بووەتە شارەدێ لە رووی كارگێڕیەوە سەر بە شارۆكەی سۆرانه لە پارێزگەی هەولێر، سیدەكان بە دووری 144 كم لە بەشی باكووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر هەڵكەوتووە، تا پێش ساڵی 1996 بە فەرمی بە شارەدێی برادۆست دەناسرا، كەوتۆتە سێگۆشەی سنووری نێوان وڵاتانی كوردستان، توركیا و ئێران، خاوەنی 250 گوندە، نزیكەی 100 گوندی بەهۆی بوونی پەكەكە و بۆردومان و تۆپبارانەكانی وڵاتانی دراوسێ ئاوەدان نەكراونەتەوە و لە 20 ساڵی رابردوو بەهۆی پەكەكە و توركیا لە دەڤەری برادۆست دەیان كەس بوونەتە قوربانی.