بۆ یه‌كه‌مجار له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، تاقیگه‌یه‌كی پشكنینی ئاو داده‌نرێت، كه له ڕێگه‌یه‌وه پشكنینی فیزیایی وكیمیایی بۆ سه‌رچاوه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه ده‌كرێت.
سامان ڕه‌حیم، به‌رێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كه‌لار، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و كه‌ره‌سته و ئامێرانه‌ی تایبه‌ته به پشكنینی ئاو له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی تری ئاوی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه بۆ دابینكراوه، ئه‌وكه‌ره‌ستانه‌یش كه خۆمان دابینمان كردووه 150 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكرا.
زیاتر گوتى، ئێسته چه‌نده‌ها پشكنین بۆ ئه‌وه‌ی زانینی كوالێتی ئه‌و ئاوه چۆنه كه به‌سه‌ر ماڵان‌دا دابه‌ش ده‌كرێ، به‌شێوه‌ی ڕۆژانه و هه‌فتانه پشكنین ئه‌نجام ده‌ده‌ین ڕۆژانه بۆ چه‌ند بیرێكی ناو شارۆكه‌ی كه‌لار و هه‌فتانه‌یش بۆ ئاوی ڕووباری سیروان پشكنین ده‌كه‌ین.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی