به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ستی "وشه" كه‌وتووه، شاسوار عه‌بدولواحید له زیندان داوای كردووه له ژوری تاكه كه‌سی بێت و جیا بكرێته‌وه له زیندانیه‌كانی تر و تا ئێسته‌یش یه‌كجار ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه له‌گه‌ڵ دوو له گیراوه‌كانى نه‌وه‌ی نوێ.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دادگای سلێمانی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ى ئایار، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید له هه‌فته‌ی ڕابردوو گیرا به فه‌رمانی دادوه‌ر، ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه فلاشه‌كه‌ی پێداون و پێی گوتون بچن به‌و ژماره مۆبایله نامه بنێرن بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه ناڕازین و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بكه‌ن.
زیاتر گوتى، ڕوبه‌رووبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی دادگا بووه، به‌ڵام شاسوار ئینكاری له‌وه كردووه ئه‌و كاره‌ی كردبێ، له به‌رده‌می دادگا دوو شاهیده‌كه گوتویانه شاسوار ئه‌و كاره‌ی پێ كردوون، به‌ڵام كه‌سێك دوو شاهیدی له‌سه‌ر بێت دادگا له‌و حاڵه‌ته‌دا گوێ با شاهیده‌كان ده‌دات و به به‌ڵگه‌ی ده‌زانێت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه.
ڕوونیشى كرده‌وه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شاسوار ده‌گوترێ گوایه مانی گرتووه له خواردن و دۆخی باش نییه ڕاست نییه، چونكه شاسوار خۆی گوتویه‌تی من له‌گه‌ڵ زیندانیكراوه‌كانی تر نان ناخۆم، بۆیه به ته‌نها له زیندانه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كا له‌گه‌ڵ زیندانیه‌كی تر به‌شه‌ڕ بێت و یه‌كێكیان په‌لاماری بدات و زیانی پێبگه‌یه‌نرێت، شاسوار خۆیشی ئه‌وه‌ی پێ باش بووه ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یه له زیندانیانی تر.
هه‌روه‌ها گوتی، دادگا پێی باشبووه بمێنێته‌وه و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كرێت ئه‌و پرسه یه‌كلا بكرێته‌وه.
مانگی ڕابردوو پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان ڕای گەیاند، لەلایەن شاسوار عەبدولواحید و گرووپێكی نزیكیەوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی فیلم و وێنەی ڕووتی لێ كراوە و سكاڵای لە دادگا تۆمار كرد. هاوكات لەسەر بنەمای ئەو سكاڵایە چەند كەسێك لە نەوەی نوێ گیران و ددانپێدانیان لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بڵاو كرایەوە.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی