هەولێر.. شەش شێوەكار پێشانگەیەكی هاوبەش دەكەنەوە

:: PM:02:19:08/01/2017 ‌

لەژێر ناونیشانی "ساباتی رەنگەكان" شەش خانمە شێوەكار، هەڵدەستن بە كردنەوەی پێشانگەیەكی هاوبەش بۆ كارە هونەرییەكانیان.

هێرۆ شێخە، نیگار مەحموود، دڵپاك سەعید، شەوبۆ شەمسەدینی، مینا حەسەن و ئاڵا نەوزاد، ئەو شەش شێوەكارەن كە تابلۆكانی خۆیان لەو پێشانگە هاوبەشەدا نمایش دەكەن.

بەگوێرەی ئاگەدارییەكیش كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كراوەتەوە، پێشانگەكە لە رێكەوتی 11 تا 16ی كانوونی دووەم/ یەنایەری 2017 لە هەولێر، لە گەلەریی شانەدەر كراوە دەبێت.

لە ئاگەدارییەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە رۆژی یەكەم لە سەعات 10ی بەیانی تا پێنجی ئێوارە پێشانگەكە كراوە دەبێت، بەڵام رۆژانی دواتر لە سەعات نۆی بەیانی تا 4:30ی ئێوارە كراوە دەبێت.






وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی