ماڵی پێشمەرگەیەک بە تەواوەتی سوتا

:: AM:09:27:25/05/2019 ‌


بەیانی ئەمرۆ بە هوکارێکی نادیار ئاگر لە مالی پێشمەرگەیەک سەنتەری شارەدێی مانگێشکی سەر بە ناوەندی شاری دهۆک کەوتەوە و لە ئەنجامدا ماڵەکە بە تەواوەتی سوتا و خێزانەکە رزگار کران.

ئەمڕۆ شەموو 25ی ئایار، بێوار عەبدولعەزیز بەرپرسیی راگەیاندنی بەڕێوەبەڕایەتی بەرگری شارستانی دهۆک بە "وشە"ی راگەیاند، بەهۆکارێکی نادیار ئەمرۆ رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە شارەدێی مانگێشکی سەر بە ناوەندی شاری دهۆک روویداوە.

زیاتر روونی کردەوە، ئەو هاووڵاتییەی ماڵی سوتاوە پێشمەرگەیە و وێڕای ئەوەی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و کونترۆڵکراوە، بەڵام بەداخەوە ماڵەکە بەتەواوەتی سوتا و زیانی زۆری مادی پێ گەیشت، خۆشبەختانە هەموو ئەندامانی ئەو خێزانە رزگار کراون و سەلامەتن"

"بنکەی ئاگرکوژێنەوەی لێکۆڵینەوەی بۆهۆکاری رووداوەکە دەست پێ کردووە و خەملاندن بۆ زیانەکانی ئاگرەکە دەکات و دواتر بڵاوی دەکاتەوە" بێوار وای گوت.

لەبەر ئەوەی خاوەنی ئەو ماڵە پێشمەرگەیە و خێزانێکی هەژارن، هاووڵاتییان لە دهۆک دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ئەوەی جارێکی تر ماڵەکەیان بۆ چاک بکەنەوە، لەبەر ئەوەی ئێستە ئەو خێزانە هیچ شوێنێکیان نیە بۆ ئەوەی تیایدا بمێننەوە.


دهۆک/ نەوزاد هلۆری









وشە - هیدایه‌ت جان