حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا بێ وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى كۆنگرێس بڕیارى دا به به‌هاى هه‌شت ملیار و 100 ملیۆن دۆلار چه‌ك به سعوودیه و ئیمارات و ئوردن بفرۆشێت.
مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا بێ وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى چه‌ك به هه‌ریه‌كه له ئیمارات و ئوردن و سعوودیه ده‌فرۆشێت.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى به‌هاى چه‌كه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه به‌هاكه‌ى هه‌شت ملیار و 100 ملیۆن دۆلاره و هۆكاره‌كه‌یش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئێرانه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ى له‌لایه‌ن پۆمپیۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاژانسى
فڕانس پرێس ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ى ئایار ئاماژه‌ى بۆ كردووه، تێیدا هاتووه "ئه‌م چه‌كانه پاڵپشتى له هاوپه‌یمانمان ده‌كات و سه‌قامگیرى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌هێز ده‌كات، هه‌روه‌ها هاوكارى ئه‌و وڵاتانه ده‌بێت بۆ به‌رگریكردن له خۆیان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئێران".
هه‌فته‌ى رابردوو چه‌ند سیناتۆرێكى ئه‌مه‌ریكى ئاشكرایان كردبوو، گرژییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئێران له لایه‌ن حكوومه‌تى دۆناڵد تره‌مپه‌وه كراوه‌ته پاساوێك بۆئه‌وه‌ى ئه‌م حكوومه‌ت چه‌ك به سعوودیه و وڵاتانى تر بفرۆشێت.