ژنێک لە سلێمانی پارشێوان بە دەف خەڵک بە ئاگا دێنێت و دەڵێ لەسەر داوای
هاووڵاتییان ئەو کارە دەکەم.
ناهیە عارف تەمەنی 56 ساڵە و ماوەی 10ساڵە
دەروێشە و سەردانی تەکییە و مزگەوت و خانەقاکان دەکات و بە خەلیفە ناهییە ناسراوە.
خەلیفە ناهییە بۆ "وشە" دەڵێ، سەعات
دووی شەو دەفەکەم دەبەم و دەیان ماڵ لە چەند کۆڵانێکی کارێزەوشک بۆ پارشێو بەخەبەر
دەهێنم و دوای سەعات 2:30 دەگەڕێمەوە ماڵەوە تا منیش فریای پارشێو بکەوم.
ناهییە گووتیشی، سێ ڕەمەزانە پارشێوان ئەم کارە
دەکەم، زۆر خەڵک پێم دەڵێن بە دەف بەخەبەریان بهێنم، پێیان دەڵێم ئەی ئێستا
گەنجەکان مۆبایلیان هەیە و بە زەنگی مۆبایلەکەیان هەڵدەستن، بەڵام ئەوان دەڵێن
ئێمە حەز دەکەین بە دەنگی دەفەکەی تۆ بەخەبەر بێین.
سلێمانی/ ئاریان محەمەد