به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى ده‌كات، له ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه ئه‌م مووشه‌كه‌ى ئاراسته‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا كراوه، هه‌مان ئه‌و مووشه‌كه‌یه كه ئێران پڕوپاگه‌نده‌ى بۆ ده‌كات.
مایك گیلداى به‌ڕێوه‌به‌رى سوپاسالاریى گشتى له وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاندووه، له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه ئه‌م مووشه‌كه‌ى ئاراسته‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كراوه، له دروستكراوى ئێرانه.
19ى ئه‌م مانگه مووشه‌كێك ئاراسته‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كرا، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو، دواى هێرشه مووشه‌كییه‌كه حكوومه‌تى عێراق ده‌ستى به لێكۆڵینه‌وه كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى بدۆزێته‌وه.
مایك گیلداى كه به‌رپرسێكى باڵایه له وه‌زاره‌تى به‌گرى ئه‌مه‌ریكایه له لێدوانه‌كه‌ى كه له ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێ "لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه هێزه‌كانى سه‌ر به ئێران ئه‌م مووشه‌كه‌یان ئاراسته‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا كردووه له به‌غدا".
دووپاتی ده‌كاته‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كان پشتیان به زانیارى هه‌واڵگرى به‌ستووه و چه‌ندان به‌ڵگه له ناوچه‌كه كۆ كراونه‌ته‌وه.
دواتریش ماڵپه‌ڕێكى تر به ناوى Washington Examiner بڵاوى كردووه‌ته‌وه ئه‌م مووشه‌كه‌ى له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه، هه‌مان ئه‌و مووشه‌كه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا پڕوپاگه‌نده‌ى بۆ ده‌كات و گرووپه‌كانى سه‌ر به ئێران له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌كارى ده‌هێنن.
پێشتر یه‌حیا ره‌سووڵ گوته‌بێژى هێزه هاوبه‌شه‌كانى عێراق راى گه‌یاندبوو، ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى عێراق لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌ست پێ كردووه، به‌ڵام دووپاتى كردبوو كه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌شدار نین.