به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له وێنه‌یه‌كدا باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ی ئایار، له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌باران به تایبه‌تیی له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانی پارێزگا.
له كه‌ركووك ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت.
پله‌كانی گه‌رما له نێوان 21 تا 41 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.
سبه‌ی یه‌كشه‌م 26ی ئایار، له هه‌رچوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان ئاسمان له نێوان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
پله‌كانی گه‌رما له نێوان 22 تا 40 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.