جۆن بۆڵتن ڕاوێژگاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌و زانیارییانه‌ی لای هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی ڕژێمی ئێران هه‌یه، به "مه‌ترسیدار" ناویان ده‌بات و ده‌ڵێ: ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ی دروست كردووه، پیلانی تۆكمه‌ی بۆ داڕێژراوه و له‌وپه‌ڕی ڕژدیدایه.
ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه بۆ دوایین هێرشی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی به‌نده‌ری فجێره له ئیمارات و وێزگه‌ی له‌زخ له سعوودیه ده‌كات كه ئه‌وان گومانیان له‌وه‌دا نییه ئێران كردوویه‌تی و ده‌ڵێ، ئه‌وان و هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران و میلیشیاكانی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و بوونه‌ته جێی دڵه‌ڕاوكێ بۆ هاوپه‌یمانه‌كانمان.
ڕه‌خنه‌كانی كۆنگرێس
وێڕای هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی په‌ستان و سزا بۆ سه‌ر ئێران، یاسادانه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی پیران گله‌یی له فرۆشتنی چه‌ك ده‌كه‌ن به‌و به‌ها زۆره به سعوودیه و ئیمارات، به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وان و چاوه‌ڕێی بڕیاریان لێ بكرێ، ئه‌مه‌ش وای كردووه بۆڵتن بیانوو بۆ ئه‌و كاره بهێنێته‌وه و باسی مه‌ترسییه‌كانی ئێران بكات.
پۆپ مینیندز سیناتۆری دیموكراتییه‌كان و ئه‌ندامی كارای لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ناو كۆنگرێس ده‌ڵێ: به‌لامه‌وه شۆك و سه‌رسوڕهێنه‌ر نه‌بوو كاتێك زانیم جارێكی تر ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ به‌بێ بایه‌خدان به گرنگیی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكی و پارێزگاریكردن له مافی مرۆڤ بڕیار بدات.
سناتۆره دیموكراتییه‌كان به‌ناوی مافی مرۆڤ و پێشێلكردنی یاساكان، ده‌یانه‌وێ به‌ره‌نگاری هه‌موو هه‌وڵێكی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ببنه‌وه تا له ماوه‌ی پێش هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن هیچ هێرشێك بۆ سه‌ر ئێران نه‌كرێ، ئاخر ده‌زانن ئه‌و هێرشانه ده‌بێته مسۆگه‌ركردنی جارێكی تر ده‌رچوونه‌وه‌ی تره‌مپ و مانه‌وه‌ی له كۆشكی سپی بۆ چوار ساڵی تر.
دیان فێنشتاین ئه‌ویش سیناتۆرێكی دیموكراتییه‌كانه و ده‌ڵێ، ئه‌و جه‌نگه‌ی سعوودیه ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات به‌رانبه‌ر یه‌مه‌ن، تاوانه دژی مرۆڤایه‌تی و به چه‌كی ئه‌مه‌ریكی ده‌كرێ و هێشتا چه‌كی زیاتریان پێ ده‌فرۆشرێت.
چه‌كی زیاتر
ئه‌مڕۆ شه‌موو (25ی ئایار) مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی له ئه‌نجوومه‌نی پیرانه‌وه، به به‌های هه‌شت ملیار و 100 ملیۆن دۆلار، چه‌ك به هه‌ریه‌كه له ئیمارات و ئوردن و سعوودیه ده‌فرۆشێت كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه. به‌گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ی له‌لایه‌ن پۆمپیۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه ئه‌م چه‌كانه پاڵپشتی له هاوپه‌یمانمان ده‌كات و سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هێز ده‌كات، هه‌روه‌ها هاوكاری ئه‌و وڵاتانه ده‌بێت بۆ به‌رگریكردن له خۆیان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران.
مایك پۆمپیۆ بیانوو بۆ ئه‌و پێشێلكردنه‌ی مافی كۆنگرێس ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ: ڕاسته ئێمه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی پیران بڕیاری فرۆشتنی چه‌كمان به سعوودیه و ئیمارات و ئوردن داوه، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، دۆخه‌كه به شێوه‌یه‌كه ناكرێ چاوه‌ڕێ بكه‌ین تا ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێ، چونكه تا ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن، ڕه‌نگه مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانمان بگاته ئاستێكی تر، له كاتێكدا ئه‌و دۆخه شڵه‌ژاوه‌ی ئێران دروستی كردووه، تا دێ زیاتر ده‌بێ.
ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو، ڕۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" بڵاوی كرده‌وه، پۆمپیۆ و به‌رپرسانی تری ئه‌مه‌ریكا، ده‌یانه‌وێ كۆشكی سپی به‌ره‌و ئه‌و به‌نده یاساییانه ببه‌ن كه له‌باره‌ی فرۆشتنی چه‌كه له دۆخی له‌ناكاو و به‌پێی یاسا، له‌و دۆخانه‌دا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ ڕێگری له كۆنگرێس بكات نه‌توانن هیچ یاسایه‌ك له‌سه‌ر گرێبه‌ستی چه‌ك ده‌ربكه‌ن.
هه‌زار و 500 سه‌رباز
وه‌ك ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كردووه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ به فه‌رمی ددانی به ناردنی هه‌زار و 500 سه‌رباز نا كه ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراوه و گوتی، "ده‌مانه‌وێ پاراستنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستبه‌ر بكه‌ین و ناردنی ئه‌م ژماره كه‌مه‌ی سه‌ربازانیش بۆ ده‌ستبه‌ركردنی پاراستنه‌كه‌یه". ئه‌م سه‌ربازانه له بواری به‌رگری مووشه‌كی و چاودێری ئاسمانی و ئه‌ندازیاری به‌رگریی ئاسمانی كار ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 70 هه‌زار سه‌ربازی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه و له نێوان میسر تا ئه‌فغانستان بڵاوه‌یان پێ كراوه.
ئه‌و بارگرژییه‌ی نێوان واشنتن و تاران، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه گه‌یشتووه‌ته لووتكه و به ته‌واوی لای خه‌ڵك ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران بووه‌ته باس و چاوه‌ڕوانی، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی سوپای پاسداران خرایه لیستی تیرۆر و وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستیی بیانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هه‌ژمار كرا، ئه‌و ڕێككه‌وتنه ناوكییه‌ی ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی زلهێز واژوویان كرد واشنتن لێی پاشه‌كشه‌ی كرد، هه‌روه‌ها زیادكردنی سزا ئابوورییه‌كان و فرۆشتنی زیاتری چه‌ك به سعوودیه و ئیماران و ناردنی كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری سه‌ربازیی لینكۆڵن بۆ كه‌نداو و ناردنی هه‌زار و 500 سه‌رباز و زۆری تر.