حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه بوونه هۆی داگیركردنی شاری كه‌ركووك و دۆستی یه‌ك بوون، ئێسته به ته‌واوی بوونه‌ته دژ و نهێنیی یه‌كتر ئاشكرا ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو (25ی ئه‌یلوول) موعین كازمی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی هۆكاری هێرشه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراقی بۆ شه‌ر میلیشیاكه‌یان ئاشكرا كرد و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه نهێنیی باس ده‌كات.
له لێدوانێكدا بۆ "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی میلیشیای حه‌شد ده‌ڵێ، هۆكاری هێرشه‌كانی عه‌بادی بۆ سه‌ر ئێمه ئه‌وه‌یه، پشتیوانیی ئه‌ومان نه‌كرد تا جارێكی تر ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هاوپه‌یمانیی فه‌تح ڕووی له عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد، له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكاش ده‌یویست عه‌بادی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه.
كازمی ده‌ڵێ، ئه‌مه هۆكاری ئه‌وه‌یه عه‌بادی پێی وایه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی فه‌تحه‌وه له پشته‌وه به خه‌نجه‌ر لێی دراوه، ئه‌ویش ده‌یه‌وێ خه‌نجه‌ری خۆی بوه‌شێنێ، به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و ده‌یانكات، له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقدا نییه به تایبه‌تی له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق كه به یه‌كێك له دژه‌كانی كورد ناسراوه و هۆكاری به‌رده‌وامیی بڕینی مووچه‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بوو، هه‌روه‌ها به‌شێك بوو له‌و پیلانگێڕییه‌ی بۆ داگیركردنی شاری كه‌ركووك كرا و له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شد ده‌ستی تێكه‌ڵ كردبوو، ئێسته بووه‌ته یه‌كێك له دژه‌كانی ئه‌و میلیشیایانه و له دوایین لێدوانی‌دا به چه‌ته ناویان ده‌بات.
ئه‌و ده‌ڵێ: ملیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، سامانی گشتییان كردووه به به‌شێك له گه‌نجینه‌ی خۆیان و ئێسته سه‌ركرده‌كانیان خاوه‌نی پاره‌ی زۆر و كۆشكی زه‌به‌لاحن له به‌غدا و هه‌مووشی پاره‌ی میله‌ته.