شیلان عوسمان /39 ساڵ/ له گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قام له سلێمانی له دایك بووه. ساڵی 1995 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و یه‌كه‌م به‌رهه‌می له 1997 تۆمار كردووه. له 2003 ژیانی هاوسه‌رگیری پێك هێناوه و ئێسته خاوه‌نی سێ كچه. فه‌رمانبه‌ره له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ره‌كانی موزیك.
شیلان له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا خۆزگه ده‌خوازێ هه‌رگیز به‌دوای هونه‌ر نه‌كه‌وتایه، به‌ڵام تازه تووشی بووه و ناتوانێ وازی لێ بهێنێت.
تۆ هونه‌رمه‌ندی سه‌رده‌می زێڕینت پێ ده‌ڵێن، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك بڕیاری وازهێنانت دا و له هونه‌ر دوور كه‌وتیته‌وه، بۆچی؟
من ده‌مێكه له بواری گۆرانی ماندووم، ئه‌و هونه‌ره‌ی ئێسته زۆر بێمانایه و كاتێك ئێمه كارمان ده‌كرد، كاری هونه‌ری زۆر قورس بوو، خه‌ڵك زۆر رێزی هونه‌ری ده‌گرت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێسته وا نییه، منیش بڕیارم دا واز بێنم به‌ڵام نه‌متوانی.
تا چه‌ند ده‌توانی بێ هونه‌ر بژیت؟
هه‌رگیز نه‌متوانی لێی دوور بكه‌ومه‌وه، چونكه تێكه‌ڵ به رۆح و گیانم بووه و ئه‌سته‌م بوو بۆم، ئه‌و ماوه‌یه به‌رده‌وام ده‌گریام و نه‌متوانی واز بێنم.
له ده‌سپێكی تۆدا گۆرانیبێژی ژن كه‌م بوون، ئێسته زۆر هونه‌رمه‌ندی ژن روویان له‌م بواره كردووه، تۆ چۆنیان ده‌بینی؟
كاتێك ئێمه هونه‌ری گۆرانیمان هه‌ڵبژارد زۆر قورس بوو بۆمان، ئه‌گه‌ر خێزانی خۆیشت هانیان بدایتایه، كه‌سێ هه‌ر هه‌بوو قسه‌ی پێت ده‌گوت، به‌ڵام ئێمه هه‌ر كۆڵمان نه‌دا. ئێسته هونه‌ر زۆر ئاسان بووه، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده تازانه ده‌خوازم و حه‌زده‌كه‌م به جوانی هونه‌ر پێشانی خه‌ڵك بده‌ن.
هه‌ندێك له هونه‌رمه‌ندان ده‌ڵێن كاتی ئێمه ته‌واو بووه و پێویسته مه‌یدان بۆ هونه‌رمه‌نده تازه‌كان چۆڵ بكه‌ین، بۆچوونی تۆ له‌وباره‌یه‌وه چییه؟
من له‌گه‌ڵ ئه‌م قسه‌یه‌دا نیم، چونكه هونه‌ر دنیایه‌كی فراوانه و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ ئه‌و كاره بكات به‌ڵام به مه‌رجێك هونه‌ری ره‌سه‌نی خۆمان نه‌شێوێنێ. وه‌ك باسم كرد، منیش خه‌ریك بوو چۆڵی بكه‌م، به‌ڵام جگه له‌وه‌ی خۆم نه‌متوانی، هه‌ستم كرد هه‌ندێ كه‌س پێیان خۆشه، بۆیه بڕیارم دا گۆڕه‌پانی هونه‌ری خۆم بۆ كه‌س چۆڵ نه‌كه‌م.
له هونه‌ره‌كه‌ی خۆت په‌شیمانی؟
به‌ڵێ زۆریش، خۆزگه هه‌ر كارێكی تر بووایه بمكردایه ته‌نیا كاری هونه‌ریم نه‌كردایه، به‌ڵام تازه هاتوومه‌ته ناوی و ناشتوانم واز بێنم.
ده‌ڵێی دڵت له شتێك شكاوه؟
دڵم زۆر شكاوه.
چ شتێكی هاوسه‌ره‌كه‌ت زۆر بێ تاقه‌تت ده‌كات؟
تووڕه‌بوونی بێ هۆ زۆر بێزارم ده‌كات.
چه‌ند منداڵت هه‌یه و ناویان چییه؟
سێ كچم هه‌یه بارین و مینا و هێلین.
به‌رده‌وام پرسیاری ئه‌وه‌ت لێ ده‌كرێَت گوایه نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریت كردووه، ئه‌مه راسته؟
ئاخر خۆم جوانم، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جوانیم تێدایه كه خوا پێی به‌خشیوم، كه پێم ده‌گوترێت تووڕه‌ش نابم و زۆر ئاساییه به‌لامه‌وه، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریم نه‌كردووه.
بۆچی پێت بڵێن شیلان عوسمانی كۆن تووڕه ده‌بی؟
هه‌رگیز تووڕه نابم و بگره شانازیی پێوه ده‌كه‌م، به‌ڵام كه خه‌ڵك ده‌ڵێن كۆن مانای چییه، هه‌ر نه‌بێ بڵێن نه‌وه‌ی ئاڵتوونی.
هونه‌ر قوربانیدانی ده‌وێت، تۆ هیچ قوربانیت داوه؟
به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه له هونه‌ردا قوربانیم زۆر داوه.
خۆت به قه‌رزداری كێ ده‌زانی؟
دایك و باوكم.
هیچ شتێكت له ده‌ست داوه؟
به‌ڵێ ژیانی خۆم له ده‌ست داوه.
ده‌ڵێن شیلان به هونه‌ره‌كه‌ی پاره‌یه‌كی باشی ده‌ست كه‌وتووه و ده‌وڵه‌مه‌ند بووه، ئه‌مه راسته؟
من هه‌رگیز هونه‌رم بۆ پاره نه‌فرۆشتووه و نایفرۆشم، قه‌تیش هیچ كارێكم نه‌كردووه پێشتر باسی پاره‌م كردبێ، له هه‌ر شوێنێكیش بانگهێشتی كاری هونه‌ری كرابم، باسی پاره‌م نه‌كردووه چونكه به‌لامه‌وه پاره گرنگ نه‌بووه.
وشه/ ئه‌حمه‌د تاریق