لیژنه‌ى بلۆككردنى دارایى تیرۆریستانى سه‌ر به بانكى ناوه‌ندى عێراق بڕیارى داوه چوار قه‌واره له لیستى تیرۆر بسڕینه‌وه كه پێشتر به بڕیارێكى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى خراونه‌ته لیسته‌كه‌وه.
به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌یه‌ك كه ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ى ئایار ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، لیژنه‌ى بلۆككردنى دارایى تیرۆریستان كه لیژنه‌یه‌كى بانكى ناوه‌ندى عێراقه و سه‌ر به ئه‌میندارێتى گشتى حكوومه‌تى عێراقه بڕیارى سڕینه‌وه‌ى چوار ده‌زگاى له لیستى هاوكارانى تیرۆر دهركردووهتهوه.
وه‌ك له نووسراوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ كراوه پێشتر له ساڵى 2003 ئه‌م چوار ده‌زگایه به بڕیارى 1518ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى خراونه‌ته لیستى ئه‌و رێكخراوانه‌ى كه هاوكاریى دارایى تیرۆر ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئێسته لیژنه عێراقییه‌كه بڕیارى سڕینه‌وه‌یان له لیسته‌كه ده‌دات، چونكه ئه‌وان چه‌ند ده‌زگا و كۆمپانیایه‌كن له بوارى كه‌رتى گشتى كار ده‌كه‌ن.
ده‌زگاكانیش بریتین له كۆمپانیاى گشتى دابه‌شكردنى كاره‌با له به‌غدا. سه‌نته‌رى ئیدریسى بۆ راوێژى ئه‌ندیازیاری، سه‌نته‌رى نه‌ته‌وه‌یى بۆ راوێژكارى ئه‌ندازه‌یى، كۆمپانیاى گشتى پیشه‌سازى په‌یین.
لیژنه‌كه‌ى حكوومه‌تى عێراق گشتاندنى بۆ بڕیاره‌كه‌ى كردووه و دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كرێت.