دەشە: دەمەوێ تواناكانی ژنان پێشان بدەم

:: PM:01:24:25/05/2019 ‌
دەشە كەریم ژنە ڕاگەیاندنكار و مەیكەپ ئارتێست و شێف لە دوای سەركەوتنەكانی لە دەشە فاستفوود، ڕێستۆرانتێك دەكاتەوە بە ناوی دەشە ڕێستۆرانت.

لە ساڵی ڕابردوودا دەشە كەریم فاستفوودێكی كردەوە كە توانی سەركەوتنی بەرچاو بەدەست بهێنێت و بەمەش ڕێخۆشكەر بوو كە كارەكەی گەورەتر بكات و ڕێستۆرانتێك بكاتەوە، دەشە بۆ "وشە" گوتی، سەرەتا پێویستە بە پڕۆژەی بچووك دەست پێ بكەیت تا ئەزموونێك وەردەگریت و سەركەوتن بەدەست دەهێنیت، بۆیە بڕیارم داوە دەشە فاسفوود ببێت بە ڕێستۆرانت.

زیاتر گوتی، ٪95ی كارەكانی تەواو بووە و بەمنزیكانە دەكرێتەوە و پێشوازی لە میوانەكانم دەكەم.

لەبارەی ئەنجامدانی كاری جیاواز لەلایەن دەشەوە هەر لە بەڕێوەبردنی ئارایشتگە و كاری ڕاگەیاندن و دواتریش فاستفوود و ئێستەش ڕێستۆرانت، دەشە ڕای گەیاند، مرۆڤ هەمیشە حەز و خولیا و خەونی هەیە، یەكێكم لەو مرۆڤانەی زۆرترین خەونم هەیە و هەمیشە دەمەوێت كاری جیاواز بكەم، دەمەوێت نیشانی خەڵكی بدەم كە ژنانی كوردیش وەك ژنانی هەموو دنیا دەتوانێت هەموو كارێك بكات، ئیشە ژنانەكان و ئیشە قورسەكان و تەنانەت ئیشە پیاوانییەكانیش، من توانیومە ببمە ئاوێنەیەك بۆ نیشاندانی توانای ژنە ئازاكانمان.

سلێمانی/ ئاریان محەمەد



وشە - سه‌رخێڵ هاشم