ئەو خۆراكانەی دەبنە هۆی دروستبوونی ئازار لە جومگەكان

:: PM:01:28:25/05/2019 ‌

زۆر خۆراك هەن كە چارەسەری ئازاری جومگەكان دەكەن، بەڵام لە هەمان كاتدا خۆراك هەن كە دەبنە هۆكارێك بۆ دروستبوونی ئازاری جومگەكان و زیادكردنی ئەو ئازارە، بۆیە پێویستە خۆت بەدوور بگریت لەو خۆراكانەی كە دەبنە هۆی دروستبوونی ئازار لە جومگەكاندا.

یەكەم: شیر و بەرهەمەكانی شیر، بەرهەمەكانی شیر وەك شیر و ماست و پەنیر كە سەرچاوەیەكی باشی كالیسیۆمن. ئەو كانزایەی كە بۆ ئێسكەكان شێویستە و مەترسییەكانی كەمپتەوی ئێسك كەم دەكاتەوە. بەڵام بەداخەوە توانایی هەیە كە ببێتە هۆی هەوكردن لە شانەی نەرمی جومگەكاندا. ئەگەر هەستت بە ئازاری جومگەكان یان رەقبوونی جومگەكان كرد، ئەوە باشتر وایە خۆت بەدوور بگریت لە بەرهەمەكانی شیر بە هەموو جۆرەكانیەوە.

دووەم: زۆر بەكارهێنانی خوێ، وەك دەزانین خوێ و ئەو خۆراكانەی برێكی زۆر سۆدیۆمیان تێدایە خراپن بۆ دڵ. چونكە دەبنە هۆی بەرزكردنەوەی پەستانی خوێن و تا زیاد دەكات. زۆر بەكارهێنانی خۆراكی سوێر  زیان بە جومگەكانی لەش دەگەیەنێت. چونكە سۆدیۆم پەستانی خوێن بەرز دەكاتەوە بڕێكی زۆر ئاو لە لەشدا كۆ دەكاتەوە بەتایبەتی لە جومگەكاندا ئەمەش وادەكات جومگەكان تووشی ئازار و ئاوسان ببنەوە.

سێیەم: ئەو خۆراكانەی شەكری زۆر تێدایە، نەك تەنیا خۆراكی سوێر خراپە بۆ جومگەكان بەڵكو خۆراكی شیرین و پڕ لە شەكر بەهەمانشێوە زیان بە جومگەكانی لەش دەگەیەنێت. زۆر كەس ئاگاداری ئەوە نین كە زۆر خواردنی شەكر دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار لە جومگەكاندا. جگە لەمەش زۆر بەكارهێنانی شەكر هۆكارێكە بۆ زیادبوونی كێش بە شێوەیەكی ناتەندروست ئازار لە ئەژنۆ و سمت و جومگەكانی تردا دروست دەكات ئەگەر كێشی لەش زۆر بوو.

چوارەم: خۆراكی سووركراو، بەبێ شەكر، دەتوانرێت خۆراكی چەوری كەم بكرێتەوە بۆ نموونە خۆراكی سووركراو درەنگتر هەرس دەكرێت لەچاو خۆراكەكانی تردا. ئەو خۆراكانەی بڕی چەورییان زیاترە دەبنە هۆی هەوكردن لە لەشدا بەتایبەتی لە جومگەكاندا. بەهەمانشێوەی ئەو خۆراكانەی بڕێكی زۆر شەكری تێدایە خۆراكی سووركراو دەبنە هۆی زیادبوونی كێش بەشێوەیەكی خراپ و زیان بە جومگەكان دەگەیەنێت.

پێنجەم: خۆراكی دەستكاریكراو، كاتێك خۆراكێك دەكریت پێویستە دڵنیا ببیتەوە لە كوالێتی و جۆری ئەو خۆراكە چونكە خۆراكە دەستكاریكراوەكان هۆكارێكن بۆ دروستبوونی ئازاری جومگەكان. بەپێی دەسەڵاتی تەندروستی، هەموو خۆراكە دەستكاریكراوەكان دەبنە هۆی دروستبوونی ئازاری جومگە. چونكە خۆراكی دەستكاریكراو بڕێك پێكهاتەی كیمیایی تێدایە كە دەبێتە هۆی هەوكردنی جومگەكان. سەرەڕای ئەوەش  بڕێكی زۆر سۆدیۆم و شەكری تێدایە وەك پێشتر باسمكان كرد كە خوێی و شەكر زیان بە جومگەكان دەگەیەنن و دەبنە هۆكارێك بۆ دروستبوونی ئازار و هەڵئاوسان و چەندان گرفتی تر.



وشە - ئاوات ئازاد