ئەگەر ژانەسەرت هەیە ئەم خۆراكانە بخۆ

:: PM:01:44:25/05/2019 ‌
خواردنی حەب و دەرمان بۆ هەر جۆرە ژانەسەرێك تاكە چارەسەر نییە، چونكە چەندان كاریگەری لاوەكی لەسەر لەش دروست دەكات، رەنگە لە داهاتوودا ببێتە هۆی چەندان نەخۆشیی ترسناك، بۆیە باشتر وایە كەمتر ئازارشكێن بەكار بهێنرێت بەتایبەتی بۆ چارەسەركرنی ژانەسەر .

زۆر رێ هەیە بۆ چارەسەركردنی ژانەسەر وەك خواردنەوەی چایی زەردەچەوە یان بەكارهێنانی زەیتە بۆندارەكان بۆ شێلانی سەر بەم شێوەیە چارەسەری ئازارەكە دەكات. چەندان خۆراك هەن بەهەمانشێوە یارمەتی كەمكردنەوەی ئەو ئازارە دەدەن كە تووشی سەر دەبێت، لێرەدا باس لە گرنگترین ئەو خۆراكانە دەكەین كە دەتوانرێت وەك چارەسەرێك بۆ كەمكردنەوەی ژانەسەر بەكار بهێنرێت.

یەكەم: ماست، وەك دەزانین ماست باشە بۆ ریخۆڵەكان، هەروەها چارەسەری ژانەسەر دەكات. لە هەندێك حاڵەتدا ژانەسەر بەهۆی كەمی كالیسیۆمەوە دروست دەبێت كە ئەم كانزایە بە رێژەیەكی زۆر لە ماستدا هەیە. بۆیە باشتر وایە ماستی سادە و بێ شەكر بەكار بهێنرێت بۆ چارەسەری ژانەسەر.

دووەم: مۆز، جگە لە كالیسیۆم كەمی كانزایی تر دەبێتە هۆكارێك بۆ دروستبوونی ژانەسەر وەك مەگنیسیۆم. خواردنی مۆز بڕێكی زۆر مەگنیسیۆم بەلەش دەدات، بۆیە وەك چارەسەرێك بۆ كەمكردنەوەی ئەم ئازارە بەكار دەهێنرێت.



وشە - ئاوات ئازاد