بڕیاره له مانگی داهاتوودا ئه‌و فیلمه نمایش بكرێت كه له‌سه‌ر ژیانی دییگۆ مارادۆنا دروست كراوه، به‌ڵام مارادۆنا داوای كردووه فیلمه‌كه ڕابگیرێت و ڕه‌خنه‌ی لێی هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كرده‌وه، به‌مدواییه كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی فیلمێك له‌سه‌ر ژیانی''مارادۆنا'' یاریزان و ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ئه‌رجه‌نتین كرا و ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو بوون، بڕیاره له مانگی داهاتوودا نمایش بكرێت، به‌ڵام مارادۆنا داوا ده‌كات ڕابگیرێت.
له پۆسته‌ری بانگه‌شه‌ی فیلمه دۆكۆمێنتارییه‌كه‌ی مارادۆنا كه كاته‌كه‌ی دوو سه‌عاته و گومان ده‌كرێ بینه‌رێكی زۆر له‌خۆی كۆ بكاته‌وه، دییگۆ مارادۆنا به پاڵه‌وان و سه‌ركێش و فێڵباز ناوی براوه، ئه‌ویش به وشه‌ی "فێڵباز" تووڕه بووه و داوای ڕاگرتنی فیلمه‌كه‌ی كردووه.
له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیشدا مارادۆنا گوتی: یاری تۆپی پێم كرد، پاره‌م به‌ده‌ست هێنا و ده‌وڵه‌مه‌ند بووم، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌بوومه‌ته هۆی فێڵكردن له هیچ كه‌سێك و فێڵبازیم نه‌كردووه.
"دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا" یاریزان و ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ئه‌رجه‌نتین بووه، له ساڵی 1960 له شاری لانوس له ئه‌رجه‌نتین له دایك بووه، به یه‌كێك له یاریزانه مێژووییه‌كانی دنیا بۆ یاری دووگۆڵی داده‌نرێت، له ماوه‌ی یاریكردنیدا توانیویه‌تی مێژوویه‌كی سه‌ربه‌رزانه بۆ وڵاته‌كه‌ی تۆمار بكات و بووه مامۆستایه‌كی باش بۆ یاریزانه ناوداره‌كانی ئێسته‌ی ئه‌رجه‌نتین.