دوای تێپه‌ڕبوونی مانگێكی ته‌واو به‌سه‌ر فیلمی ئه‌ڤێنجه‌رس ئێندگه‌یم توانی ژماره‌ییه‌كی پێوانه‌یی نوێ له مێژوودا تۆمار بكات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
fabworldtoday" بڵاو كراوه‌ته‌وه باس له داهاته خه‌یاڵییه‌كه‌ی فیلمی ئه‌ڤێنجه‌رس ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، فیلمه ئه‌كشن و خه‌یاڵییه‌كه‌ی ئه‌ڤێنجه‌رس ئێندگه‌یم له بۆكس ئۆفیسی ئه‌مه‌ریكی توانی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی مێژوویی تۆمار بكات، ئه‌مه‌یش دوای تێپه‌ڕبوونی مانگێك له نمایشه‌كه‌ی رێژه‌ی دوو ملیار و 780 ملیۆن دۆلاری قازانج كردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه هاتووه‌ته ڕیزبه‌ندی جیهانی فیلمه‌كان مێژوو بۆ داهات له بۆكس ئۆفیدا كه ریزبه‌ندی دووه‌مه و فیلمی ئاڤاتاریش ریزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه، به‌ڵام یه‌كێك له كارمه‌ندانی بۆكس ئۆفیس ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر فیلمه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وامبێت و پڕ بنهربێ ئه‌وا ژماره‌ی پێوانه‌یی ئاڤاتار ده‌شكێنێت كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه تۆماری كردووه.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فیلمه‌كه‌ی ئه‌ڤێنجه‌رس ئێندگه‌یم ته‌نیا له یه‌كه‌م نمایشیدا توانی داهاتی 650 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ده‌ست بهێنێت كه ئه‌مه‌یش به هه‌مان شێوه ژماره‌ی پێوانه‌یی بوو بۆ بۆكس ئۆفیسی ئه‌مه‌ریكی.