زانا و ئه‌ندازیاره‌كانی بواری دروست كردنی رۆبۆت و میكانیك له ئیتاڵیا رۆبۆتێكێكی جۆری سه‌گیان دروست كرد كه تواناییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه و له ڤیدیۆیه‌كدا دنیای سه‌رسام كرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یه‌كێك له‌و رۆبۆته ئاژه‌ڵانه ده‌كات كه هێزه‌كه‌ی دنیای تۆقاندووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، بۆ كۆتاییه‌كانی مانگی ئایار، زانایان و ئه‌ندازیارانی ئیتاڵی هه‌ستان به تاقیكردنه‌وه‌ی رۆبۆتی شێوه سه‌گ كه ناونراوه "HyQReal robot dog" و توانیای هێزه‌كه‌ی به دنیا پیشان بده‌ن.
له‌م تاقیكردنه‌وه‌دا ئه‌م رۆبۆته توانی فرۆكه‌یه‌ك رابكێشێت كه قه‌باره‌كه‌ی سێ تۆنه، ئه‌مه‌یش هێزی رۆبۆته‌كه‌یه كه دنیا سهرسامهپێی، دامه‌زرێنه‌رانی رۆبۆته‌كه ڤیدیۆیه‌كه‌یان له تۆڕه جیهانییه‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویانه توانا و هێزمان له‌ڕاده‌به‌ده‌ره.
له‌م باره‌یه‌وه چه‌ندان ئه‌ندازیار و میكانیكساز شاره‌زا چه‌ندان ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م رۆبۆته ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن، به‌گشتی ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆ لایه‌نی خراپ به‌كاربهێندرێت و بگاته ده‌ستی كه‌سانی نا شاره‌زا ئه‌و باری ئه‌منی دنیا تێكده‌چێ، چونكه هیچ رۆبۆتێك یان ئامێرێك ناتوانێ به ته‌نیا شتێك رابكێشێت كه سێ تۆن بێ.