فڕنێكی زیرەك بەر لەوەی خواردنەكەت بسووتێ تەلەفۆنت بۆ دەكات

:: PM:03:16:08/01/2017 ‌

كۆمپانیای جەنەڕاڵ ئەلیكتریك، هەستاوە بە دروستكردنی فڕنێكی زیرەك و بۆ یەكەم جاریش لە پێشانگەی CES لە لاسڤیگاس نمایشی كرد.

تایبەتمەندییەكی گرنگی ئەو فڕنە نوێیە بریتییە لەوەی بە شێوەیەك رێكخراوە كە لە كاتی هەستكردنی بە هەبوونی هەر دووكەڵ و سووتاوییەك لە خواردنەكەدا، راستەوخۆ دەكوژێتەوە و نامە و زەنگی ئاگەداركردنەوە بۆ مۆبایلی بەكارهێنەرەكەی دەنێرێت.

لەوبارەیەوە "Paul Surowiec" جێگری بەرپرسی بەرهەمەكانی كۆمپانیای GE بە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی راگەیاندووە، بۆ دروستكردنی ئەو فڕنە، ئامێری "نست"یان بەكار هێناوە كە تایبەتە بە كۆنتڕۆڵكردنی سەلامەتی ناوماڵ.

ئەو بەرپرسەی كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەش داوە كە مەبەستیان لە بەرهەمهێنانی ئەو فڕنە، بریتییە لە دابینكردنی سەلامەتی و دڵنیایی بەكارهێنەرانی بەرهەمەكانی جەنەڕاڵ ئەلیكتریك، بە شێوەیەكی وا كە بەكارهێنەر پێویستی بەوە نەبێت كاتێكی زۆر بە دیار ئامادەبوونی خواردنەكەوە بەسەر ببات، بەڵكو بتوانێت بەجێی بهێڵێت و كێشەشی لێ نەكەوێتەوە.

سەرچاوە/ سپوتنیك






وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی