نیشانە و چارەسەری هەڵاوسانی پرۆستات

:: PM:06:36:25/05/2019 ‌

رەنگە وەك هەر پیاوێك تووشی هەڵاوسانی پرۆستات بووبێتیتەوە، بەڵام چۆن دەزانیت و نیشانە و چارەسەر چییە؟، هەڵاوسانی پرۆستات حاڵەتێكە و تووشی رژێنی پرۆستات لە پیاودا دەبێتەوە كە بە هێواشی و لەگەڵ چوونە ناو تەمەن هەڵدەئاوسێت.

رژێنی پرۆستات دەكەوێتە خوار میزڵدان و كار بۆ بەرهەمهێنانی شلەی تواوگ دەكات، زۆرێك لە پیاوان لەگەڵ چوونە ناو تەمەن تووشی هەڵاوسانی پرۆستات دەبنەوە كە پێش 40 ساڵ هیچ نیشانەیەك دروست ناكات، بەڵام دواتر بەرەبەرە نیشانەكانی دیار دەكەون، هۆكاری سەرەكیش بۆ هەڵاوسانی پرۆستات نادیارە، بەڵام ئەو حاڵەتە بە جۆرێكی شێرپەنجە دانانرێت.

نیشانەكانی: 
یەكەم، هەستكردنی بەردەوام بە پێویستی میزكردن بەتایبەتی شەوانە كاتێك ئاوسانەكە پەستان دەخاتە سەر بۆڕی میز و میزڵدان پێویستی بە گرژبوونی زیاتر هەیە بۆ فڕێدانی میزەكە بۆ دەرەوە، بۆیە سەرەڕای بەتاڵبوونی میزڵدان هەست بەگرژبوونی دەكرێت و وا هەست دەكەیت پێویستە بچییە سەرئاو.

دووەم/ زەحمەت میزكرد، بەهۆی ئاوسانی پرۆستاتەوە میزكردن زەحمەت دەبێت و پێویستی بە كاتی زیاتر هەیە بۆ هاتنەدەرەوەی میزەكە، هەروەها بەهێزی هاتنەدەرەوەی وەك پێشتر نابێت و لاوازە.

سێیەم/ ناتوانی میز بكەیت، ئەگەر قەبارەی پرۆستاتی هەڵاوساو زۆر گەورە بێت كە بۆڕی میز بەتەواوەتی دابخات یان بەهۆی لاوازیی دیواری میزڵدان لە ئەنجامی ماندووبوونیەوە كە ئەوەسان مەترسیدارترین جۆری ئاوسانی پرۆستاتە كە رەنگە زیانی تریشی هەبێت.

چارەسەری:
یەكەم/ چاوەڕوانی، ئەگەر كاریگەرییەكەی كەم بێت رەنگە پزیشك رێنوێیت بكات بەوەی چاوەڕوان بكەیت و چاودێری دۆخەكە بكەیت، چونكە ئەگەر دۆخەكەت خراپتر نەبێت، پزیشك پەنا بۆ هەموو چارەسەریەك نابات.

دووەم/ گۆڕینی شێوازی ژیان، رەنگە پزیشك داوات لێ بكات شێوازی ژیانت بگۆڕیت وەك دووركەوتننەوە لە كافایین و كحول، خواردنەوەی بڕی گونجاوی ئاو و بەبەردەوام، بەر لە خەوتن ئاو مەخۆرەوە، بەتاڵكردنی میزڵدان لەكاتی میزكردندا و دووبارەكردنەوەی حاڵەتەكە، حەسانەوە و ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی رێكوپێك.  

سێیەم/ دەرمان، رەنگە لە هەندێك حاڵەتدا پزیشك چارەسەری دەرمانت بۆ بنووسێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل