وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، تەنیا لیژنەی بینینی مانگ لە كوردستان دەسەڵاتی دیار كردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانی هەیە.
ئەمڕۆ شەموو 25ی ئایار، نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكانی پارێزگاكان ئێوارەی ڕۆژی دووشەم سێی حوزەیران كۆ دەبێتەوە.
روونیشی كردەوە كە بەمەبەستی دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لیژنەكە ڕۆژی دووشەم كۆ دەبێتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە كە تەنیا ئەو لیژنە باڵایە دوا بڕیار دەدات لەسەر دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.