كۆمپانیای لینۆڤۆ دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی نه‌خسته بازاڕه‌وه، بۆ كۆتاییه‌كانی ئه‌م مانگه نوێترین به‌رهه‌می نمایش كرد كه مۆبایلێكی زۆر ناوازه‌یه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می لینۆڤۆ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مرۆ شه‌موو 25ی ئایار، كۆمپانیای لینۆڤۆ نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی "Lenovo Z6 Youth Edition" ه‌وه كه ناوازه‌ترین دیزاینی هه‌یه له‌گه‌ڵ هێز و خێراییه‌كی زۆر.
لینۆڤۆ ئه‌وه‌یشی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م مۆبایله نوێیه‌ی ڕامی چوار گێگابایته و خێراییه‌كی زۆری بۆ دانراوه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كه قه‌باره‌كه‌ی 6.30 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌یشی 1080 به 2246 پیكسڵه، ئه‌مه‌یش وای كردووه دیزاینی شاشه‌كه‌ی ره‌ونه‌قێكی زۆر جوانی هه‌بێت، جگه له‌وه‌یش نرخه‌كه‌ی 246 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
لینۆڤۆ كۆمپانیایه‌كی چینی به‌ناوبانگه كه له یه‌كی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری ساڵی 1984 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ندازیاری به‌ناوبانگ "لیو چوانژی" كه ئۆفیسه سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" له چین، كۆمپانیای لینۆڤۆ له سه‌ره‌تا دامه‌زراندنییه‌وه داهاتێكی یه‌كجار زۆری نه‌بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له 2000 كانه‌وه به‌رهه‌می ناوازه‌ی خسته بازاڕه‌وه داهاتی هه‌رساڵێكی بوو به یه‌ك ملیار زیاتر.