زۆزك قەرەداغی بەرهەمێك بۆ میلۆدییە فۆلكلۆرییەكان بڵاودەكاتەوە

:: PM:09:16:25/05/2019 ‌

هونەرمەندی دیاری شاری سلێمانی زۆزك قەرەداغی بەرهەمێكی تایبەت بە میوزیك بڵاودەكاتەوە كە خۆی لە كتێبێك و سیدییەكدا دەبینێتەوە.

زۆزك قەرەداغی، خاوەنی بەرهەمی كوردانە بۆ "وشە" گوتی، بەرهەمی كوردانە لە كتێبێك و سیدیەك پێكدێت كە سیدییەكە نۆ پارچە میوزیكی فۆلكلۆری ناوچە جیاوازەكان لەخۆ دەگرێت، وە هەندێك لە نۆتە و میوزیكەكان تایبەتن بە خۆم، كتێبەكەش چەندین نۆتەی تێدایە كە بە گرووپ دەتوانرێت لە كۆنسێرتەكانیشدا بەكاربهێنرێت، ئەم جۆرە پێی دەوترێت میوزیكی كۆنسێرتی.

زیاتر گوتی، نۆتەكانی كتێبەكە و پارچە میوزیكییەكانی سیدییەكە بۆ هەموو وڵاتێك دەبێت و تەنانەت میوزیكژەنە بیانیەكانیش دەتوانن بەكاری بێنن لە كۆنسێرتەكانیاندا.

قەرەداغی ئاماژەی بەوە دا، لە كۆنسێرتەكاندا لە چوار ئامێری ژێداری وەك كەمان و چەلۆ و كۆنتراباس و كەمانە پلەدارەكان و دەیان ئامێری تریش دەتوانرێت میوزیكی پێ بژەندرێت، بڵاوكردنەوەی ئەم كتێبە و سیدییە گرنگ بوو، لەبەرئەوەی میلەتانی تر میلۆدی تایبەت بە خۆیان هەبوو كە بەبێ هونەرمەند بچێتە ناوخەڵكەوە، بۆیە منیش حەزم كرد كە وەك كورد ئەم پارچە میوزیكە فۆلكلۆریانە زیندوو بكەمەوە بە بێ هونەرمەند.

"بڵاوكردنەوەی ئەم كتێب و سیدییە سودی بۆ فێرخوازان و هونەرمەندان و كەسانی ئاسایش دەبێت، چونكە بە ڕامان لە نۆتەكان و گوێگرتن لە پارچە میوزیكیەكان كارئاسانی دەبێت بۆ زووتر فێربوونی ئامێرە میوزیكییەكان و میلۆدیە فۆلكلۆرییەكان" زۆزك وای گوت.

سلێمانی/ ئاریان محەمەد









وشە - مه‌حموود ئیسماعیل