به‌ڕێوه‌به‌ری سناپچات داوای له كۆمپانیای سۆنی كردووه كه فلته‌رێكی مۆسیقایی بۆ زیاد بكات تا به‌كارهێنه‌رانی سناپچات هاوشێوه‌ی تیك تۆك بتوانن گۆرانییه‌كان و مۆسیقاكان له‌ناو به‌رنامه‌كه‌دا به‌كاربهێنن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین تایبه‌تمه‌ندی ده‌كات بۆ سناپچات كه سۆنی كاری بۆ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، له‌ڕێی هاوكارییه‌كانی سۆنییه‌وه سناپچات هاوشێوه‌ی تیك تۆك چه‌ندان خزمه‌تگوزاری ده‌نگ، مۆسیقا و گۆرانی وه‌ك فلته‌ر زیاد ده‌كات كه ئه‌مه‌یش نوێكارییه‌كی تره له به‌رنامه‌كه‌دا.
شاره‌زایان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كه سناپچات لاسایی تیك تۆك ده‌كاته‌وه و ئه‌مه یه‌كه‌م جاری نییه كه لاسایی به‌رنامه‌كانی تر بكاته‌وه، چونكه چه‌ندان جار هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی "ئینستاگرام، فه‌یسبووك و تیك تۆك"ی به‌كارهێناوه‌ته‌وه.
سناپچات یه‌كێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 2011 له‌لایه‌ن كۆمپانیای "Sanpchat lnc" ه‌وه دروست كرا. ئه‌م ئاپه بۆ وێنه‌گرتن و چاتكردن له‌نێوان هاوڕێیاندا دروست كراوه و له ساڵی 2011 ه‌وه تا ئێسته به ملیۆنان به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری سناپچات ده‌ڵێت، ئێسته ئه‌م ئاپه رۆژانه 187 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنێت.