كه‌س بیری ناچێته‌وه چۆن بلاكبێری و نۆكیا بازاڕی مۆبایلیان داگیر كردبوو، هه‌روه‌ها سۆنی ئه‌ریكسۆن و مۆتۆرۆلا ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێزیان ده‌كر، هه‌موویان به‌هۆی دواكه‌وتن له گه‌یشتن به نوێكارییه‌كان، شكستیان خوارد، ئه‌مه ئه‌و دۆخه‌یه كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ئایفۆنیشی تێ بكه‌وێ.
پێش 10 ساڵ، كاتێك "ستێڤ جۆبز" سه‌رۆكی ئه‌پڵ و داهێنه‌ری ئایفۆن، ئه‌و ئامێره‌ی ڕاگه‌یاند، گۆڕانكاری به جیهانی مۆبایلدا هێنا و ئیتر كڕیاری مۆبایلی جگه له هۆشمه‌ند كه‌م بووه‌وه، به‌ڵام به هاتنی ئه‌ندرۆید، ساڵ به ساڵ بازاڕی ئەپڵ ڕووی له كه‌می كرد.
كاتێك ده‌گوترێ ئایفۆن كۆتای دێت، ته‌نیا شیكاری و بۆچوون نییه، به‌ڵكوو ژماره و داتاكان ده‌یسه‌لمێنن كه ساڵی 2016 گه‌وره‌ترین دابه‌زینی فرۆشی ئایفۆن له مێژووی دروسبوونیدا ڕاگه‌یه‌ندرا.
ساڵی پار، كۆمپانیای ئه‌پڵ خۆی دانی پێدا نا و ڕای گه‌یاند كه نزیكی هه‌شت ملیار دۆلار له خوار پێشبینییه‌كانیانه‌وه قازانیان كردووه كه ده‌كاته دابه‌زینی فرۆشی ئایفۆن به ڕێژه‌ی 27%. له بازاڕه‌كانی چین، هۆنگ كۆنگ و تایوانیش به ڕێژه‌ی 33٪ دابه‌زیوه.
ته‌نانه‌ت دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایفۆن حه‌وت، فرۆشی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ئه‌پڵ ڕووی له هه‌ڵكشانێكی به‌رچاو نه‌كرد، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی گۆگڵ یه‌كه‌م مۆبایلی خۆی به ناوی "پڵه‌س" بڵاو كرده‌وه كه به گورزێكی توند هه‌ژمار كرا له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵی دا.
به‌پێی قسه‌ی چاودێران، خۆ ئه‌گه‌ر سامسۆنگ كێشه‌ی پاتری بۆ دروست نه‌بوایه، ئه‌وه هێشتا زیاتر ئایفۆن ده‌چووه دواوه و كۆتاهاتنی پێش ده‌خست.
پێشبینی ده‌كرێ، كۆمپانیای ئه‌پڵ، هه‌موو تواناكانی خۆی له ڤێرژنی نوێ ئایفۆندا بخاته گه‌ڕ، چونكه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاری ببێت له‌و پاشه‌كشانه، ئه‌گه‌ر نه‌توانێ نوێكاری بخاته ناو ئامێره‌كه‌یه‌وه، ئه‌وه له ساڵی داهاتوو، ماڵئاوایی له ئه‌پڵ ده‌كرێ.