لە شاری تۆكیۆی پایتەختی وڵاتی ژاپۆن، پاڵەوانی وەرزشی سۆمۆ، كاكۆریۆ، توانی سەركەوتوو بێت لە بەدەستهێنانی ناسناوی یۆكوزۆنا.
ناسناوی یۆكوزۆنا، بە بەرزترین پێگەی وەرزشی سۆمۆ هەژمار دەكرێت و ناوی پێگەكەش هەر لەو قایشەوە هاتووە كە براوە لە كەمەری دەبەستێت و قایشێكی سپیی بە دەست چنراوە.
جێی ئاماژەیە، سۆمۆ یەكێكە لە وەرزشە ناسراو و بەربڵاوەكانی وڵاتی ژاپۆن و گرنگی زۆری پێ دەدرێت، هەر كەسێكیش ببێتە خاوەنی ناسناوی یۆكوزۆنا، بە درێژایی ژیانی خاوەنداریی لە ناسناوەكە دەكات.