عێراق:ئەگەری بەیەكدادانی سەربازی لەگەڵ توركیا هەیە

:: PM:08:58:15/10/2016 ‌

حاكم زاملی سەرۆكی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق پێشبینی دروستبوونی بەیەكدادانی سەربازی لە نێوان هێزەكانی عێراق و هێزەكانی توركیا لە نزیك مووسڵ دەكات و دووپاتی كردەوە كە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم كراوە و جەنگە بەمنێزكانە دەست پێ دەكات.

زیاتر گوتی، سعاتی سفری جەنگی مووسڵ زۆر نزیكە و یەكێك لە هۆكارەكانی دواكەوتنی دەست پێكردنی جەنگی مووسڵ هەماهەنگیكردن بوو لەگەڵ هەرێم كە ژووری هەماهەنگی پێك هێنراوە و سعاتی سفر زۆر نزیك بووەتەوە.

زاملی روونی كردەوە كە سووربوونی سوپای توركیا لەسەر بەشداریكردن لە جەنگی مووسڵ رێخۆشكەرە بۆ بەیەكدادانی سەربازی لەگەڵ سوپا و هێزە سەربازییەكانی عێراق، چونكە هیچ هەماهەنگییەك لە نێوان ئەو دوو هێزە نییە و دووپاتی كردەوە كە بوونی هێزەكەی توركیا یەكێك بوو لە هۆكارەكانی دواكەوتنی ئازادكردنەوەی مووسڵ، بەڵام لەگەڵ مانەوەشیان هەر دەست پێ دەكرێت.

ئامادەسازی ئازادكردنەوەی شاری مووسڵ لە داعش تەواو بووە و هێزەكانی بەشدار لە سوپای عێراق و پێشمەرگە و حەشدەكان لە سێ قۆڵەوە گەمارۆی شارەكەیان داوە و چاوەڕوانی سعاتی سفر دەكەن كە بەقسەی هەموو لایەنەكان زۆر نزیك بووەتەوە.

وشە/عەین ئەلعێراق –و: مەحموود ئیسماعیل




وشە - باز ئه‌حمه‌د