كۆمپانیای بی ئێم بۆ ساڵی 2019 كارێكی سه‌یر و ناوازه‌ی ئه‌نجامدا كه پێشووتر نه‌یكردبوو، ئه‌ویش دروست كردنی ئۆتۆمبێلێكی كلاسیكه به سیسته‌می نوێ.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می بی ئێم ده‌بلیوو ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مرۆ سێشه‌م 28ی ئایار، كۆمپانیای بی ئێم نوێترین ئۆتۆمبێلی كلاسیكی نمایش كرد كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مه ناوازه‌ترین به‌رهه‌می بی ئێمه له ساڵی 2019دا.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یش گوتووه، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه و شێوه‌یه‌كی زۆر جوان هه‌یه كه ئه‌ویش كلاسیكه، له‌گه‌ڵ بۆدییه‌كی زۆر پته‌و و سه‌رنجراكێش و كراوه هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێله كۆنه‌كانی سه‌ده‌كانی رابردوو، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه راسته ئه‌مه ئۆتۆمبێلێكی كلاسیكه به‌ڵام بزوێنه‌ره‌كه‌ی نوێیه و سیسته‌می كاركردنی ناوه‌وه‌ی زۆر تازه و كارایه ئه‌مه‌یش ناوازه‌تری كردووه.
بی ئێم ده‌بڵیوو "BMW" كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و مۆتۆڕسكیل كه له ساڵی 1916 له‌لایه‌ن "كارۆڵ فرێدریچ ڕاپ"ه‌وه له شاری "مونشن" دامه‌زراوه، BMW له "ئه‌ڵمانیا، به‌ڕازیل، چین، هیندستان، ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریكا" بریكاری هه‌یه و ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له پێنج باشترین كۆمپانیاكان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل.