ئەمڕۆ شەموو، 24 کەس کوژران لە رووداوێکێکدا لە
ناو کۆبوونەوەیەکی ئایینی لە وولایەتی ئەوتار برادش لە باکوری هند روویدا.
سەرپەرشتیاری گشتی پۆلیس، هاری رام شارما، دەتوانین دڵنیابووینەوە کە 24 کەس مردوون
لە رووداوەکەدا، 19 کەسیان ژنە و 20 کەسیش بریندار بوون، نێردراون بۆ نەخۆشخانە بۆ
چارەسەر.
ئەو رووداوەش لە کاتێکدا بووە هەزاران
کەسی شوێنکەوتووی پیاوێکی ئاینی لەسەر پردێکی ئاسن ویستوویانە بەیەکجار بپەڕنەوە،
لە کاتی کۆبوونەوەیاندا لە شارۆکەی فاراناسی پیرۆزی لای هندۆسەکان.
سەرکردەی پۆلیس لە وولایەتەکە جوید ئەحمەد
گووتی، رێکخەری کۆبوونەوەکە، داوای کردووە، پێنج هەزار کەس، کە زیاتربوون لەو ژمارەیەش بێنە
ناو کۆبوونەوەکەدا، پردەکەش تەنگەبەر بووە و توانای هەڵگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی
نەبووە بۆیە داڕووخاوە.
وشە/ ئار تی، رێبین محەمەد