كۆمپانیای سامسونگی كۆری به‌كارهێنه‌رانی گالاكسی ئێس 7 و ئێس 7 ئێج ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ئه‌پده‌یتی نوێی ئه‌ندرۆید 7.0 له‌سه‌ر مۆبایله‌كانیان كارا بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی ئه‌و ئه‌پده‌یته نوێیه یارمه‌تیده‌ره بۆ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی له‌سه‌ر مۆبایله‌كانیان.
ماڵپه‌ڕی techtimes بڵاوی كردۆته‌وه چەند بەکارھێنەرێکی سامسۆنگ گالاکسی ئێس 7 و گالاکسی ئێس 7 ئێج ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە سیستەمی ئەندرۆید 7.0ی نوێیان بۆ کارا کراوە و له‌سه‌ر مۆبایله‌كانیان جێگیریان كردوه و ئێستا کاری پێدەکەن، كه ئەو مۆبایلانە مۆدێلی ژمارە (G935FXXU1DPLR)ن.
ھاوکات ئه‌پده‌یته نوێكه‌ی ئەندرۆید یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی نۆتیفیکەیشن"ئاگاداركردنه‌وه"ی بەکۆمەڵ وەربگریت و روونی شاشەکەت بگۆڕیت بۆ ئەوەی پاتری مۆبایله‌كه‌ت درەنگتر تەواو ببێت.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردوه له رێگه‌ی ئه‌و ئه‌پده‌یته نوێیه‌وه دەتوانیت کاتژمێر یان ھەر شتێکی تر بتەوێت لەسەر شاشه‌ی مۆبایلەکەت دابنێیت و ھەرکات ویستت سەیری دەکەیت بەبێ پەنجە دانان لەسەر دوگمەی پاوەر، لەماوەی داھاتوشدا ئەندرۆید 7.0 بۆ ھەموو گالاکسی ئێس 7 و ئێس 7 ئێجەکان کارا دەکرێت و گالاکسییەکانی تریش دوای ئەوان دێن.