سوودە تەندروستییەكانی زەیتی باوی

:: PM:03:17:30/05/2019 ‌

زەیتی باوی بڕێكی زۆر ڤیتامین ئی تێدایە، بەهۆی زۆری سوودەكانییەوە زیاتر لە بواری جوانكردنی پێست و تەندروستی لەشدا بەكار دەهێنرێت، هەروەها لە خۆراكدا بڕێكی باش مەگنیسیۆمی تێدایە لەگەڵ كالیسیۆم و چەوری و چەندان كانزایی گرنگی تر. وەك دەزانین زۆر بەسوودە بۆ پێست و قژ. 

سوودەكانی بۆ پێست:
دەتوانرێت زەیتی باوی وەك شێداركەرەوەیەك بۆ پێست بەكار بهێنرێت گرنگی ئەم زەیتە لەوەدایە كە بۆ هەموو جۆرە پێستێك گەنجاوە.

ئەمانەیش چەند سوودێكی زەیتی باوین بۆ پێست:
1: رەنگی پێست باشتر دەكات و درەوشانەوەیەكی سروشتی بە پێست دەدات.
2: لەش نەرم دەكاتەوە و دەتوانرێت لە بری شێداركەرەوە بەكار بهێنرێت قووڵایی پێست شێدار دەكاتەوە و  وادەكات گەنجتر دەربكەویت.
3: پێست هێور دەكاتەوە و رێ لە هەوكردن دەگرێت
4: بازنەی تۆخی دەوری چاوەكان كاڵ دەكاتەوە و رووناكی بە پێست دەدات.
5: بەكارهێنانی بڕێكی كەم لە زەیتەكە وشكی پێست كەم دەكاتەوە
6: بڕێكی باش خۆراك بە پێست دەدات و وادەكات لووستر دەربكەوێت.
7: چارەسەری قڵیشاوی لێو پێست دەكات و نەرمی پێ دەبەخشێت.

سوودەكانی زەیتی باوی بۆ قژ
رۆنی باوی بریقەیەكی سروشتی بەقژ دەدات و  وادەكات بە شێوەیەكی تەندروست بمێنێتەوە . تەنیا پێویستت بە دوو دڵۆپ لە زەیتەكە هەیە كە بیكەیتە سەر لەپی دەستت و پاشان پێستی سەرتی پێ بشێلە بۆ ماوەی دوو خولەك.

سوودەكانی زەیتی باوی بۆ قژ:
1: لەو كاتەی بۆ قژ بەكار دەهێنرێت بڕێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی بەقژ دەدات و تەندروستی قژ باشتر دەكات.
2: یارمەتی گەشەكردنی قژ دەدات و قژ ئەستوور دەكات و بەهێز و درێژی دەكات.
3: بریقەیەكی زیاتر بە قژ دەدات دوای بەكارهێنانی.
4:رێ لە هەڵوەرینی قژ دەگرێت.

ئەمانەش چەند سوودێكی تری زەیتی باوین:
1: بڕێكی باش خۆراك بەلەش دەدات و سیستمی نیگەرانی رێكدەخات و هەروەها مێشك بەهێز دەكات.
2: ئاستی كۆڵیسترۆڵ رێكدەخات
3: حەسانەوە بەلەش دەدات ئەگەر گرفتی ئازاری ماسولكەكانت هەبوو



وشە - ئاوات ئازاد