درامایەکی نوێى کوردیی بەرهەم دەهێنرێت

:: AM:09:54:31/05/2019 ‌
بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا بە بەشداریی کۆمەڵێک هونەرمەندی دیاری کورد، زنجیرە درامای "بەختە باران" بەرهەم بهێنرێت.

بەختە باران له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى دراماكه‌ى له‌ تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئاشكراى كردووه‌ كه‌ لە ڕێوره‌سمێكدا دەستپێکردنی درامای (بەختە باران) لە شاری سلێمانی ڕاگەیەندراوه‌ پێشتر، هه‌روه‌ها ستافی بەرهەمەکە ئاماژەیان بەوەکردووه‌ كه‌ تا ئێسته‌ لە هەرێمی کوردستان کەمترین کاری لەمشێوەیە لە بواری درامادا کراوە، بەتایبەت لەو ڕووەوە کە درامایەکی پۆلیسییە، ئه‌مه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ به‌دواى خۆیدا بهێنێت.

بەختە باران درامایەكی كوردیی پۆلیسییە، لەنووسینی ئەحمەد ڕەزا و دەرهێنانی دکتۆر نیاز لەتیف و بەرهەمهێنانی كۆمپانیای ئاڵا.

ئەحمەد رەزا نووسەری دراماکە له‌ لێدوانێكدا بۆ "وشه‌" ڕاى گه‌یاند، "دراماکە هەوڵێکی تاقەت پڕوکێنی ئەوێت، کە دکتۆر نیاز لەتیف شانی داوەتە بەر ئەم ئەرکە قورسە و ستافی کار لە کۆششی بەردەوامدان. ڕزگار باهیر لە هەوڵی بەردەوامی بۆ سەرگرتنی کارەکەدا بوو، کە لە ئایندەی نزیکدا دەست بە کاری وێنەگرتن دەکرێت.

روونیشى كرده‌وه‌ كه‌ دراماکە بە میتۆدی ڕەوتیی "سیاقیی" ئەنترۆپۆلۆژی/ بوونگەرایی" نووسراوە و میتۆدە دەقگەراکەشی " سیمۆلۆژیی و تیۆری ڕۆشنگەرییە."

ماوه‌یه‌كه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ گه‌ڵ هاتنى مانگى ڕه‌مه‌زان به‌رهه‌م هێنانى دراماى كورد بووه‌ته‌ دیارده‌ به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى هه‌ردوو دراماى "یوسف ناگه‌ڕێته‌وه‌" و دراماى "سه‌ماى ته‌رزه‌" ده‌نگدانه‌وه‌یان به‌دوا دا هات.


وشە - محەمەد میران

ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌