كێشه‌ى سه‌ره‌كى خانمان له به فیڕۆبوون و پێویستى كاتێك زۆر له كاتى مكیاژكردندایه، بۆیه له‌خواره‌وه به ئاسانى له گرته ڤیدیۆیه‌كدا خانمێک بە ماوەیەکی کورت ماکیاژ دەکات و جوانترین شێوە دەردەچێت ڕەنگە پرسیارت لادروست بێت، كه ئه‌مه چۆن ده‌كات بۆ وه‌رگرتنى وه‌ڵام سه‌یرى ڤیدیۆكه بكه.
بەشێوەیەکی گشتی بۆ خانمان کردنی ماکیاژێکی جوان و سەرنجڕاکێش بەشێکی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ بایەخدان بە پێست و خزمەتکردنی ڕوخسارت کاتێک لە ماڵەوەی، چونکە بەتەنها بەکارهێنانی کرێمی جوانکاری و ماکیاژ نابیتە خاوەن دەموچاوێکی جوان، بۆیه وه‌ك ئامۆژگارى ئه‌وه‌ت بیر نه‌چێت.
هه‌روه‌ها له هه‌مووى گرنگتر ڕێکخستن و پاکوخاوێن ڕاگرتنی کەلوپەلەکانی ماکیاژهكهته، كه دانانی کرێم و ماکیاژەکانت لە جێگەی ساردا، بۆ ئەوەی هەم ماکیاژەکانت بەسەرنەچێت و کاریگەری سلبی لەسەر دەموچاوی تۆ دروست بکات، لەهەمان کاتدا پاکوخاوێن ڕاگرتنی نابێتە هۆی دروستبوونی میکرۆب و بەکتریا و گواستنەوەی بۆ ڕوخساری تۆ، واتە ئەو فڵچەیە یان ئەو ئیسفەنجەی بۆ بڵاوکردنەوەی کرێمەکەت بەکاریدەهێنیت لەگەڵ فڵچەی پاودەر و سەر ڕوومەتەکانت، پێویستە هەموو هەفتەیەک یەکجار پاکبکرێتەوە، ئه‌مه‌یش ڕۆژژانه واده‌كات خێراتر مكیاژه‌كه‌ت بكه‌یت.