وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئاشكرای كرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان بۆریس جۆنسۆن گه‌یشتووه‌ته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ گفتوگۆ و دیدار له‌گه‌ڵ ڕاوێژكار و كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ و سه‌ركرده باڵاكانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا.
گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو كه مانگی ڕابردوو له نێوان گه‌وره یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیران و تیمی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به سه‌ردانێكی كورتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
ئاماژه‌ی داوه، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆریس جۆنسۆن له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاره نزیكه‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ و سه‌ركرده باڵاكانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كۆ ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكان، بریتی ده‌بێ له جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی واشنتن و له‌نده‌ن و پرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كان به‌رامبه‌ر به یه‌كتر.