چی روو دەدات ئەگەر بۆ ماوەی یەك هەفتە چوكلێتی تاڵ بخورێت

:: PM:03:36:01/06/2019 ‌
سەرەڕای ئەوەی كە یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات و شەكری خوێن رێكدەخات، بیرۆكەیەكی باشە كە خواردنی چوكلێت بە شێوەیەكی تەندروست و رێك بێت بۆ ئەوەی سوودەكانی زیاتر بێت لە زیانەكانی.

بەڵام خواردنی چوكلێتی تۆخ سوودێكی زۆری هەیە بۆ لەش و چەندان كار لەشدا باشتر دەكات و لێرەدا باس لە چەندان سوودی گرنگی چوكلێتی تاڵ دەكەین بۆ لەش.

یەكەم: میزاج باشتر دەكات، زۆر كات مێشك تووشی هیلاكی و تێكچوونی میزاج دەبێت، بۆ ئەم حاڵەتەش باشتر وایە چوكلیتی تاڵ بخورێت. بەپێی شارەزایانی پزیشكی چوكلێتی تاڵ یارمەتی بەرزكردنەوەی میزاج دەدات و  ئاستی هۆرمۆنی دڵخۆشی زیاد دەكات وەك ئەندۆرپهینس و سەرەوتەنین كە لە لایەن مێشكەوە دەردەدرێت.

دووەم: مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ كەم دەكاتەوە، دوو هۆكار هەیە بۆ خواردنی چوكلیتی تاڵ ئەگەر بۆ ماوەی یەك هەفتە بخورێت  دڵ و بۆڕییەكانی خوێن و نەخۆشی دڵ كەم دەكاتەوە، یەكەمیان بەپێی زانایان چوكلیتی تۆخ مەترسییەكانی بەرزبوونەوەی كۆڵیسترۆڵ كەم دەكاتەوە  و كۆڵیسترۆڵی خراپ لەناو دەبات، دووەمیان توانای دروستكردنی ئۆكسیدی ئازۆتی هەیە كە سووری خوێن باشتر دەكات و پەستانی خوێن رێكدەخات.

سێیەم: كێشی لەش كەم دەكاتەوە، بەپێچەوانەی ئەو بیرۆكانەی كە هەیە، چوكلێتی تۆخ توانای كەمكردنەوەی كێشی لەشی هەیە، چونكە توانایەكی باشی هەیە لە سووتاندنی چەوری لەشدا.

چوارەم: هەوكردن كەم دەكاتەوە، توانای كەمكردنەوەی هەوكردنی لەشی هەیە، چونكە تایبەتمەندی دژە هەوكردنی تێدایە هەوكردن هۆكارێكە بۆ بێهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش. 

پێنجەم: پێست گەنج دەكاتەوە، چوكلێتی تۆخ توانایی گەنجكردنەوەی پێستی هەیە بەهۆی ئەو دژەئۆكسیدانەی كە تێیدایە پێست دەپارێزێت لە چەندان زیان بەتایبەتی لە رەگە ئازادەكان، بەڵام باشتر وایە رۆژانە لە دوو بۆ سێ پارچە زیاتر نەخورێت بۆ ئەوەی پارێزگاری لە پێست بكات و ببێتە هۆكارێك بۆ گەنجكردنەوەی پێست. 



وشە - ئاوات ئازاد