کۆبوونەوەی لۆزان بێ ئەنجام کۆتای هات

:: PM:11:50:15/10/2016 ‌

کۆبوونەوەی لۆزان لە سویسرا کۆتاییهات، بێ ئەوەی بگەنە ئەنجامێک لە بارەی کێشەی سووریا.

وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند، لەسەر بەردەوامی گفتوگۆکانمان رێککەوتوین لە رۆژانی داهاتوودا.
زیاتر گووتی، دەبێت دەست پرۆسەی سیاسی بکەین بە خێراتیرین کات.

دوای ئەوەی ماوەی چوار کاتژمێر لە کۆبوونەوەدا بوون، ئەو هۆتێلەیان بەجێهێشت کە کۆبوونەوەی تێدا ئەنجامدرا بێ ئەوەی هیچ لێدوانێکی رۆژنامەوانی بدەن.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرانی دەرەوەی، سوریا و میسر و ئەردەن و تورکیا و قەتەر و سعودیە و ئێران و عێراق لەگەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سوریا ئامادە بوون

هەر ئەمڕۆ شەموو هەردوو وەزیری دەرەوەی رووسیا و ئەمەریکا بە دووقۆڵی کۆبوونەوەیەکی تریان ئەنجامدا.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، جۆن کیری ئەمشەو لە لۆزان دەمێنێتەوە، بۆ ئەوەی سبەی یەکشەمم، ئامادەبێت لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەوڵەتانی ئەوروپی.

شەڕی سووریا ماوەی پێنج ساڵە بەردەوامە، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و بەشار ئەسەد دژی یەکتر بەشەڕ هاتن و دواتریش لەو نێوەندەدا داعش دروست بوو.

ئێستە سێ لایەن لە شەڕدان لە سووریا و نزیکەی 25 هەزار کەس کوژراون و 250هەزار کەسیش ئاوارە و بێ ماڵوحاڵ بوون.

لەبەر زۆری ململانێ نێودەوڵەتی و هەرێمیەکان ناتوانرێت بە ئاسانی کۆتایی بەکێشەکانی سووریا بهێنرێت.



وشە/ میدیاکان، رێبین محەمەد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د